کارەبای سلێمانی: 93%ـی هاوبەشانی کارەبا بۆ مانگی یەک هەزار بۆ 100 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە

شەیری بکە لە:
کارەبای سلێمانی: 93%ـی هاوبەشانی کارەبا بۆ مانگی یەک هەزار بۆ 100 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە

دیمەنی شاری سلێمانی و لۆگۆی پرۆژەی ڕووناکی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەک لەسەر نرخی کارەبای مانگێکی هاونیشتمانیان بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە: 93%ـی هاوبەشانی کارەبا لە سلێمانی لە هەزار بۆ 100 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیینێت: بەپێی ئامارەکانی کاروباری فرۆشتنی وزە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا کە 362 هەزار و 745 هاوبەشی کارەبایان لە ماڵان، بازرگانی، میری، پیشەسازی و کشتوکاڵی هەیە. 93%ـی بڕی خەرجی کارەبایان بۆ مانگی یەك، لە ماوەی نێوان 20-12-2025 بۆ 20-01-2026، هەزار بۆ 100 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە. 

هەندێک هاوبەشیش بڕی پارەی زۆریان بۆ هاتووەتەوە لە سەروو ملیۆن دینار بۆ ملیار دینارە، ئەو شوێنانە کارگە گەورەکانی ئاسن، چیمەنتۆ، پیشەسازی و بازرگانی و مۆڵە گەورەکانن.

لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات، بۆ هەر پرسیار، تێبینی و روونکردنەوەیەک دەتوانن سبەی شەممە 14-02-2026، سەردانی بەڕێوبەرایەتیی دابەشكردنی سلێمانی - ڕۆژهەڵات لە گەڕەکی قاڵاوا بكەن، بۆ پێدانی ڕوونكردنەوەی پێویست، هاوکات خۆتۆماركردن لە سیستەمی (KYC) بۆ ئەوەی لەڕێگای مۆبایلەوە بری پارەی بەکارهاتووی بۆ بێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ