پسوولەی خۆراكی هەولێر: هێشتا زیادكردنی منداڵ، مامەڵەی هاوسەرگیری و گواستنەوەی بریكار بەردەست نین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

پسوولەی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراک
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراكی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، سەرەڕای دەستپێكردنەوەی خزمەتگوزارییەكانی كارتی بەشەخۆراک، لە پارێزگاری هەولێر تەنیا خزمەتگوزاریی بلۆككردن، لابردنی بلۆک و سڕینەوەی ناوی مردوو بەردەستە، هێشتا زیادكردنی منداڵ، مامەڵەی هاوسەرگیری و گواستنەوەی بریكار كارا نەكراوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی سیستمی ئەلیکترۆنیی پسوولەی خۆراک، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە بۆ ماوەیەک لەسیستەمی پارەدانەکە ڕاگیرا، ڕۆژی پێنجشەممە، 12ـی شوباتی 2026، وەزارەتی بازرگانیی عێراق، دەستپێکردنەوەی کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی گرنگی پەیوەست بە کارتی بەشەخۆراکی لە سەرجەم لقەکان ڕاگەیاند، کە دیارترینیان سڕینەوەی ناوی مردووان و ڕاگرتنی بەشەخۆراکە.
زانیاریی زیاتر: هاوکات لە هەنگاوێکی نوێدا، پڕۆسەی زیادکردنی ناوی منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵ لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە لە نۆ لق دەستی پێکرد، کە پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجەش دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراكی پارێزگای هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئێستا تەنیا خزمەتگوزارییەكانی بلۆککردن، لابردنی بلۆک و سڕینەوەی ناوی مردوو بەردەستە، بەڵام خزمەتگوزارییەکانی؛ زیادکردنی منداڵ و مامەڵەی هاوسەرگیری و گواستنەوەی بریکار هێشتا بەردەست نیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر جۆرە خزمەتگوزارییەكی دیكەش بكرێتەوە، لەڕێگەی سەكۆ فەرمییەكان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن، هاووڵاتیانی لێ ئاگادار دەكەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پارەی بەشەخۆراكی مانگانە زیاد دەكات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئازەربایجان لە میونشن کۆبوونەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سهرۆكی ههرێمی كوردستان و سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە میونشن کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پارەی بەشەخۆراكی مانگانە زیاد دەكات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئازەربایجان لە میونشن کۆبوونەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سهرۆكی ههرێمی كوردستان و سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە میونشن کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ سەرۆکوەزیران پرسێکی ناوخۆییە






