فوئاد حوسێن: کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ سەرۆکوەزیران پرسێکی ناوخۆییە

شەیری بکە لە:
فوئاد حوسێن: کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ سەرۆکوەزیران پرسێکی ناوخۆییە

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق

ئاڤا نیوز

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەبارەت بە لێدوانەکانی ئەمریکا لەسەر کاندیدکردنەوەی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق ڕایگەیاند، کە عێراق ئەو ئاماژانە بە جیددی وەردەگرێت، بەڵام جەختی کردەوە کە پرسی کاندیدکردنی مالیکی "بابەتێکی ناوخۆیی عێراقە" و پەیوەستە بە لایەنە سیاسییەکانی نێو وڵاتەکەوە.

چیرۆکی سەرەکی: وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ڕایگەیاند، تاوەکوو ئێستا نزیکەی سێ هەزار دەستگیرکراوی داعش لە زیندانەکانی سووریاوە بۆ عێراق گوازراونەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.

زانیاریی زیاتر: فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەش کرد کە بەغدا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ چەند وڵاتێکدا بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو دەستگیرکراوانە بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان. هەروەها گوتی: عێراق پێویستی بە هاوکاریی دارایی زیاتر هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم شەپۆلە نوێیەی گواستنەوەی زیندانییان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، فوئاد حوسێن هۆشداریی دا لەوەی کە لەم دواییانەدا چالاکییەکانی داعش لە نێو سووریادا زیادیان کردووە و ئەمەش مەترسییەکی بەردەوامە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ