لە زانکۆیەکی ئەمریکا تەقە دەکرێت و دوو کەس دەکوژرێن

شەیری بکە لە:
لە زانکۆیەکی ئەمریکا تەقە دەکرێت و دوو کەس دەکوژرێن

ڕووداوێکی تەقەکردن لە کارۆلینا

ئاڤا نیوز

بەرپرسانی ویلایەتی کارۆلینای باشوور ڕایانگەیاند کە لە ئەنجامی تەقەکردن لەنێو زانکۆیەکدا، لانیکەم دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

بڵاوکراوەی فەرمی: زانکۆی حکومیی کارۆلینای باشوور (South Carolina State University) ئاماژەی بەوە کرد کە دوای گەیشتنی هەواڵی تەقەکردن لە شوقەیەکی نێو کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی خوێندکاران، زانکۆکە باری نائاسایی ڕاگەیاندووە و دەرگاکانی داخستووە.

زانیاریی زیاتر: زانکۆکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەرپرسانی زانکۆ تاوەکوو ئێستا ناسنامەی قوربانییەکان و باری تەندروستیی بریندارەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە. زانکۆکە لەژێر ڕێکاری توندی ئەمنیدا ماوەتەوە.

ئەمەش بزانە: هێزە ئەمنییە ناوخۆییەکان هاوکاریی پاسەوانانی زانکۆکە دەکەن لە گەڕان و پشکنین لەنێو کەمپەکە و دەوروبەریدا، بەڵام تاوەکوو ئێستا دیار نییە ئایا هیچ گومانلێکراوێک دەستگیر کراوە یاخود نا. هەروەها ئیدارەی زانکۆ بڕیاری دا کە دەوامی ڕۆژی هەینی ڕابگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ