کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەیری بکە لە:
کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

دیمەنی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە و سبەی لێزمەبارانی توند دەستپێدەکات.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی 13ـی شوباتی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی دەبارێت.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەبێتە لێزمەباران و هەورەتریشقە؛ سبەی شەممە ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی بەیانیی زوودا باران لە دهۆک دەست پێدەکات و پاشان زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانیی زوودا بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمەباران و بارانی مامناوەندی لێ دەبارێت، لە هەندێک کاتدا بارانبارین بە شێوەی لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت.

پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ هەینی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 18، پیرمام: 13، سۆران: 16، حاجی ئۆمەران: 8، سلێمانی: 16، چەمچەماڵ: 18، دهۆک: 17، زاخۆ: 17، هەڵەبجە: 17، گەرمیان: 20.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ