شێخ دارا: تا سبەی هەینی کاریگەری شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەگوێرەی پێشبینییەکانی شێخ دارا کاریگەریی ئەو شەپۆلەی لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە هاتووە، لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و باران بەشێوەی پچڕپچڕ دەبارێت.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا حەسەن، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری کەشوهەوا لە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، سبەی هەینی 13-2-2026، کاریگەریی ئەو شەپۆڵەی دەریای سپی ناوەڕاست لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و بەشێوەیەکی پچڕپچڕ باران دەبارێت.

- ئاماژەی بەوەش کرد ڕۆژی شەممە تەنیا لە کاتەکانی بەیانیدا نمە باران دەبێت، لە دوای نیوەڕۆوە کەشوهەوا خۆش دەبێتەوە، ئەم سەقامگیرییەش تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزی دەکەن، بە جۆرێک لە ناوچەکانی گەرمیان بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 24 پلەی سیلیزی.

لەلایەکی دیکە: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەى هەینی 13-2-2026 لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئاستی دابارین زیاتر دەبێت، لە ئیدارەی گەرمیان هەندێ کات ئەگەری لێزمە باران هەیە و هەورە برسکەی لەگەڵ دەبێت.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی هەینی 13-2-2026 بە پلەی سیلیزی بەمشێوەی خوارەوەیە:

هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی 
سلێمانی:  16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ