هونەرمەندانی ئێران سەرەڕای ئامادەبوونی مەسعوود پزیشکیان فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیان بایکۆت کرد

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

چل و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر، کە بە گەورەترین ڕووداوی سینەمایی ئێران دادەنرێت، بەبێ ئامادەبوونی براوە سەرەکییەکانی خەڵاتی "سیمۆرغ" کۆتایی هات. سەرەڕای ئامادەبوونی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی کۆتاییدا، بەڵام ئامادەنەبوونی هونەرمەندان وەک پەیامێکی ناڕەزایەتی بەرامبەر دۆخی ئێستای وڵات لێکدرایەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەوەی بووە جێگەی سەرنجی میدیاکان، ئامادەنەبوونی ئەو ئەکتەر و دەرهێنەرانە بوو کە خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵەکەیان بەدەستهێنابوو. زۆربەی براوەکان تەنیا نوێنەری خۆیان ناردبوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکان.

- یەکێک لەوانە "بەهرام ئەفشاری" بوو کە وەک باشترین ئەکتەری پیاو دەستنیشانکرا، بەڵام ئامادەی ڕێوڕەسمەکە نەبوو. کازم دانشی کە بە نوێنەرایەتی ئەو خەڵاتەکەی وەرگرت، ڕایگەیاند کە براوەکان لەبەر بارودۆخی وڵات "دڵیان نایە ئاهەنگ بگێڕن".

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هۆمایۆن ئەسەدیان، سەرۆکی ماڵی سینەما، بەرگری لەو هونەرمەندانە کرد کە ئامادەی ئاهەنگەکە نەبوون و وتی: "ئەوانەی نەهاتوون ترسنۆک نین، بەڵکو خاوەن ئازارن، ئەوانەشی هاتوون خایین نین، بەڵکو هاوکار و هاوڕێن."

- لە ڕووی میدیاییشەوە، فێستیڤاڵەکە ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەوە. ڕۆژنامەی "خۆراسان" لە ڕاپۆرتێکدا  فێستیڤاڵەکەی بە "بێ شکۆ" وەسف کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم خولە نە لە دەستپێکردن و نە لە کۆتاییهاتنیدا نەیتوانیوە ئەو سەنگ و قورساییە نیشان بدات کە لە خولەکانی ڕابردوودا هەیبوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ