كارەبای ڕاپەڕین دەنگۆی سزادان و دادگاییكردنی كارمەندێكی ڕەت دەكاتەوە

شەیری بکە لە:
كارەبای ڕاپەڕین دەنگۆی سزادان و دادگاییكردنی كارمەندێكی ڕەت دەكاتەوە

کارمەندێکی پرۆژەی ڕووناکی

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای ڕاپەڕین، دەنگۆی سزادان و دادگاییكردنی ئەو فەرمانبەرەی كە لەسەر پرۆژەی ڕووناكی لێدوانی بۆ چەند كەناڵێكی ڕاگەیاندن دابوو، ڕەت دەكاتەوە و دەڵێت، "هەڵەتێگەیشتنێک لەو بابەتە هەیە."

چیرۆکی سەرەکی: كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای ڕاپەڕین، ڕۆژی چوارشەممە 11ـی شوبات، لەسەر پارەی گەڕاوە بۆ هاوبەشانی كارەبا لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناكیدا، لێدوانی بۆ چەند کەناڵێک دا، دواتر وەها بڵاوكرایەوە كە گوایە لەسەر ئەو لێدوانانە، سزای یاسایی دراوە و دەدرێتە دادگاش.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای ڕاپەڕین لەمبارەیەوە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەنگۆی سزادانی ئەو كارمەندەی ڕەت كردەوە و ڕایگەیاند، کۆمەڵێک پەیج و کەسایەتی لە سۆشیال میدیا کەوتوونەتە قسەکردن لەسەر ئەو باباتە و خەریکە ئەو بابەتە بە ئاقارێکی دیکەدا دەبەن، ئێمەش پێمانوایە لەو بابەتدا "هەڵەتێگەیشتنێک لەڕای گشتیدا پەیدابووە".

- كارەبای ڕاپەڕین لە چەند خاڵێكدا ڕوونیكردووەتەوە، كە ئەمڕۆ فەرمانبەرەكە بانگكراوەتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی، بەمەبەستی تێگەیشتن لە ئەسڵی بابەتەكە و هۆكاری لێدوانەكەی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن، دواتر پێی ڕاگەیێنراوە كە لە چوارچێوەی ڕێكارە كارگێڕی و یاساییەكاندا پاڵپشت بە یاسای بەرزەفتكردنی فەرمانبەران، لیژنەیەك لەسەر ئەو بابەتە پێكدەهێنرێت و داواش لە فەرمانبەرەكە كراوە كە سەرجەم ئەو بەڵگانە ئامادە بكات كە لێدوانی لەسەر داوە، بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لە ڕاستی و دروستی بابەتەكە بكرێت؛ لە ئەگەری ساغبوونەوەی ڕاستییەكان، كەسی كەمتەرخەم سزای یاسایی بدرێت، ئەندامی داواكاریی گشتییش لەنێو لیژنەكەدا نوێنەری هەبێت.

- هەر لە ڕوونكردنەوەكەدا كارەبای ڕاپەڕین ڕەتی دەكاتەوە فەرمانبەرەكە بدرێتە دادگا، بەو پێیەی هێشتا لیژنەكە پێكنەهێنراوە و ئەنجامی لێكۆڵینەوەی لیژنە دەرنەچووە تا بڕیار بدرێت دۆسیەكە ڕەوانەی دادگا بكرێت یاخود نا.

ئەمەش بزانە: ژووری هەواڵی ئاڤا میدیا هەوڵیدا پەیوەندی بەو فەرمانبەرەی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای ڕاپەڕینەوە بكات، بەڵام ژمارە مۆبایلەكەی بەردەست نەبوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ