
ئاڤا نیوز
دەرچووانی پڕۆژەی تواناسازی کە ئێستا مامۆستای زانکۆن، لە بڕیاڕێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا نیگەرانن و دەڵێن، دوای 15 ساڵ پاکتاوی داراییمان لەگەڵ دەکەن، پێیان وتووین ئەگەر پاکتاوی دارایی نەکەن لێپرسینەوەی یاساییتان لەگەڵدا دەکرێت.
کێشەی سەرەکی: یەکێک لە دەرچووەکان دەڵێ: ئێمە بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا چووینە بۆ خوێندن، بەڵام وەزارەت کارێکی وایکردووە دەرچووان بە هەموو شێوەیەک قەرزدار ببنەوە، هەتا ئەو ڕۆژانەی پشوو بووە و هاتووینەتەوە کوردستان، بۆ هەر ڕۆژێک 50 دۆلارییان لەسەر حساب کردووین، پێشیان وتوین پارەتان زیاد وەرگرتووە ئەگەر پارەکە نەگەڕێننەوە ئەوا لە دەستەی نەزاهە دۆسیەی قانوونیتان بۆ دەکەینەوە.
ئەمەش بزانە: دەرچووانی تاناسازی ئەوانن لەسەر حیسابی حکومەت چوون لە وڵاتانی دەرەوە ماستەر و دکتۆرایان خوێندووە.
بەدواداچوونی ئاڤا: ئاڤا بەدواداچوونی کرد، وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت ئەوانەی لەکاتی خوێندندا پابەندی ڕێنماییەکان نەبوونە و قەزرداربوونەتەوە، پارەکەیان بە قیست لێ وەردەگرینەوە، داشکاندنیشیان بۆ دەکەین.
د. یاسین ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێ، پێوستە ئەو دەرچووانە سەردانی وەزارەت بکەن و ئەستۆپاکی بکەن، بەپێچەوانەوە لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت، ساڵی ئەکادیمی بە نۆ مانگ دیاریکراوە، ئەگەر قوتابییەکە نۆ مانگەکە لەوێ مابێتەوە، ئەوا پارەی 12مانگی پێ دەدرێت، ئەوەشی کەمتر لەوادەی دیاریکراو مابێتەوە، بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان پاکتاوی دارایی لەگەڵ دەکرێت، واتا ئەگەر قوتابییەک بۆنموونە هەشت مانگ لە دەرەوە مابێتەوە، مانگێکی کەمە، پارەی مانگەکەی لێ وەردەگیرێتەوە.
- د. یاسین دەڵێ: ئەگەر دەرچووەکە هەموو پارەکە بەیەکەوە بداتەوە ئەوا سەدا 10 داشکاندنی بۆ دەکرێت، یان بەپێی مووچەکەی بۆی دەکرێت بە قستی مانگانە.
- وتیشی ڕەنگە پێچەوانش ڕووبدات، لە ئەنجامدا دەربکەوێت حکومەت قەرزداری دەرچووەکەیە، چونکە لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە نەمان توانیوە وەک پێویست پارەیان بۆ سەرف بکەین و هێشتا دەرچووان 10 ملیۆن دۆلارییان لای حکومەت ماوە و بە چەند وەجبەیەک بۆیان سەردەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاو لە گوندی قشڵاخی سەقز بووژاونەتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بە نهێنیی هەزاران ئامێری "ستارلینک"ی بۆ ئێران ناردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرچاوەکانی ئاو لە گوندی قشڵاخی سەقز بووژاونەتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بە نهێنیی هەزاران ئامێری "ستارلینک"ی بۆ ئێران ناردووە





