ئاڤای خەڵک؛ خانەنشینانی کەمئەندامی سەنگەر لە سەیدسادق داواکارن زەوییان پێبدرێت

شەیری بکە لە:
ئاڤای خەڵک؛ خانەنشینانی کەمئەندامی سەنگەر لە سەیدسادق داواکارن زەوییان پێبدرێت

ئاڤا نیوز

خانەنشینانی کەمئەندامانی سەنگەر لە سنووری سەیدسادق دەڵێن، بێ بەش کراون لە وەرگرتنی زەوی. سەرۆکی شارەوانیی سەیدسادقیش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە بەشێکیان نەهاتوون ئەستۆپاکی و وردبینیی خۆیان بکەن، تاوەکو بزان پێشتر سوودمەند بوون لە وەرگرتنی زەوی یاخود نا.

کێشەی سەرەکی: عوسمان فەرەج ناوخاس، خانەنشینی کەمئەندامی سەنگەرە، بە نوێنەرایەتیی خانەنشینانی کەمئەندامی سەنگەر لە سەیدسادق  دەڵێت، لە ساڵی 2013ـەوە ناوی 58 کەمئەندامی سەنگەر لە سەیدسادق دەرچووە بۆ وەرگرتنی زەوی و شارەوانی هەموو ڕێکارێکی تەواو کردووە، بەڵام تا ئێستا زەوییمان وەرنەگرتووە.

چارەسەر: لەسەر ئەم پرسە، کۆچەر حەسەن، سەرۆکی شارەوانیی سەیدسادق بە ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا میدیای وتووە، ژمارەی ئەو خانەنشینانەی مامەڵەیان هەیە ٣٣ کەسن، بەشێکیان نەهاتوون ئەستۆپاکی و وردبینیی خۆیان بکەن، تاوەکو بزانین پێشتر سوودمەند بوون لە وەرگرتنی زەوی یاخود نە.


کاک کۆچەر داواش لەو خانەنشینانە دەکات ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو سەردانی شارەوانی بکەن بۆ ئەنجامدانی ئەستۆپاکی، تاوەکو لیژنەی تایبەتمەند تیروپشکیان بۆ ئەنجام بدات و زەوییەکانیان وەربگرن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ