ئەمریکا بە نهێنیی هەزاران ئامێری "ستارلینک"ی بۆ ئێران ناردووە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا بە نهێنیی هەزاران ئامێری "ستارلینک"ی بۆ ئێران ناردووە

نموونەی یەکێک لە ئامێرەکانی ستارلینک

ئاڤا نیوز

دوای سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی مانگی ڕابردووی ئێران و داخستنی ئینتەرنێت، ئیدارەی ترەمپ بە نهێنیی هەزاران ئامێری ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی "ستارلینک"ی بۆ ناو خاکی ئێران ناردووە.

بۆچی گرنگە: لەسەروبەندی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێران حکومەتی ئەو وڵاتە سەرجەم هێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێتی لە سەرتاسەری وڵات ڕاگرت، ئامانج لەو هەنگاوە ئەوە بوو هیچ زانیارییەک لەبارەی خۆپیشاندانەکان و شێوازی سەرکوتکردنیان نەگاتە دەرەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسانی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیان ڕایانگەیاندوە، ئەمریکا نزیکەی شەش هەزار ئامێری ستارلینکی بە قاچاخ بردووەتە ناو ئێران و ئەمە یەکەمجارە واشنتن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئەو جۆرە ئامێرانە ڕەوانەی ئێران بکات.

ئەمەش بزانە: ئامێری ئینتەرنێتی مانگی دەستکردنی ستارلینک تایبەتە بە دابینکردنی ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ ئەو شوێنانەی ئینتەرنێتیان تێدا نییە و کۆمپانیاکە ئیلۆن مەسک خاوەندارێتی دەکات.

- بەگوێرەی زانیارییەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە گەیاندنی ئامێرەکان ئاگادار بووە، بەڵام ڕوون نییە کە ئایا خۆی ڕاستەوخۆ فەرمانەکەی درکردووە یان نا.

ئەوەی پێویستە  بیزانیت: بوونی ئامێری ستارلینک لە ئێران بە نایاسایی دادەنرێت و سزاکەی دەگاتە چەندین ساڵ زیندانی؛ لەگەڵ ئەوەشدا، چالاکوانان دەڵێن دەستیان بەم ئامێرانە گەیشتووە و بۆ گەیاندنی دەنگی خۆیان بە جیهانی دەرەوە بەکاری دەهێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ