سەرباز و ئەفسەرانی ئیسرائیل لەڕێگەی قومار بە نهێنییەکانی وڵاتەکەیان پارە پەیدا دەکەن

شەیری بکە لە:
سەرباز و ئەفسەرانی ئیسرائیل لەڕێگەی قومار بە نهێنییەکانی وڵاتەکەیان پارە پەیدا دەکەن

ئەو سەربازانە زانیاریی زۆر نهێنیی سەربازییان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "پۆلیمارکێت" گرەو بکەن

ئاڤا نیوز

دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک ئەفسەر و خەڵکی سڤیلیان بەتۆمەتی قومارکردن بە زانیارییە نهێنییەکانی ئیسرائیل لەبارەی کات و شوێنی هێرشکردنە سەر ئێران [کاتی جەنگی 12 ڕۆژە] دەستگیرکردووە. بەگوێرەی میدیای ئەمریکا لەو ڕێگەیەوە ئەو ئەفسەرانە بڕە پارەیەکی خەیاڵیان پەیداکردووە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل (شاباک)، چەند کەسێکی دەستگیر کردووە لەسەر گرەوکردن لە ماڵپەڕی پۆلیمارکێت. دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە، ژمارەیەک سەربازی یەدەگ لەناو دەستگیرکراون هەن. 

بۆچی گرنگە: ئەو سەربازانە تۆمەتبارن بەوەی زانیاریی زۆر نهێنیی سەربازییان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "پۆلیمارکێت" گرەو لەسەر کاتی هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بکەن و پارەی لێ پەیدا بکەن.

چۆن ئاشکرا بوون؟ ئەم هەڵمەتی دەستگیرکردنە دوای ئەوە هات کە ساڵی ڕابردوو چەند پێشبینییەکی زۆر ورد لە پۆلیمارکێت دەرکەوتن دەربارەی کاتی دەستپێکردنی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران.

ڕۆژنامەکە دەڵێت بەکارهێنەرێک بە ناوی "ricosuave666" توانیبووی زیاتر لە 150 هەزار دۆلار بباتەوە، ئەمەش گومانی لای دەزگا هەواڵگرییەکان دروست کرد کە ئەو کەسە دەستی بە زانیاریی ناوخۆیی ڕانەگەیەندراو گەیشتووە.

- ئێستا پلاتفۆرمی پۆلیمارکێت بووەتە ناوەندێکی گەورە بۆ گرەوکردن لەسەر شەڕ و ململانێیەکان. بۆ نمونە، بەپێی داتاکان زیاتر لە 238 ملیۆن دۆلار گرەو کراوە لەسەر ئەوەی کەی واشنتن هێرشی سەربازی دەکاتە سەر ئێران.

بڵاوکراوەی فەرمی: ماڵپەڕی پۆلیمارکێت بە ڕێژەی 53% پێشبینی دەکات ئەمریکا پێش کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ هێرشەکە ئەنجام بدات. لەوەش زیاتر، گرەو لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و کاتی هێرشە نوێیەکان بۆ سەر تاران بەردەوامە.

شاباک ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە سەربازە یەدەگەکان و کەسێکی سڤیل بە تۆمەتی پێدانی زانیاری ئەمنی ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.

مەترسییەکان: ئەم بازاڕە ئەلیکترۆنیەی گرەوکردن نیگەرانی لای ئەمریکا دروستکردووە، بەرپرسانی واشنتن دەترسن زانیارییە نهێنییەکانی جەنگی ئۆکرانیا و ئێران بە هەمان شێوە دزەیان پێ بکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ