ئاڤا نیوز
ژنێک بەشێوەیەکی دڕندانە کچێکی تەمەن 17 ساڵ ئەشکەنجە دەدات، ڕۆنی سوورەوەکراوی بەسەردا کردووە و بەشێکی جەستەی سووتاندووە. ڕووداوەکە لە گەڕەکی ڕووناهی ڕوویداوە لە ئاکرێ.
چیرۆکی سەرەکی: چیرۆکەکە لێرەوە دەستپێدەکات؛ حەوت ساڵ لەمەوبەر کچێک باوکی کۆچی دوایی کردووە، دایکیشی نەخۆش بووە و باری دارایی باش نەبووە، بۆیە نەیتوانیوە بەخێوی بکات، بۆیە خاڵێکیان بردوویەتییە لای خۆیان و بەخێوی کردووە.
چی ڕووی دا؟ بەڵام چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کێشەیەک دروست بووە، ئەو ژن و پیاوەی کچەکەیان لای خۆیان داڵدە دابوو کە ئێستا گەورە بووە و بووەتە 17 ساڵ، منداڵێکی ساوایان هەبووە، لای کچەکە جێی دەهێڵن و دەچنە دەرەوە.
- لەو کاتەدا منداڵە بچووکەکە دەست لە سۆپا دەدات و کەمێک دەستی دەسووتیت. کاتێک ژن و پیاوەکە دەگەڕێنەوە و دۆخی منداڵەکەیان دەبینن، کچە 17 ساڵانەکە تۆمەتبار دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاشان ژنی ماڵەکە، واتا خاڵۆژنی کچە 17 ساڵەکە، بێویژدانانە ڕۆن داغ دەکات و بەسەریدا دەکات، بەمەش بەشێکی زۆری جەستەی کچەکە سووتاوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو ژنەی تاوانەکەی کردووە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەش لە مێردەکەی دەکرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پۆلیسی ئاکرێ دەڵێت: ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کراوەتەوە، بەڵام ئامادە نەبوو وردەکاریی زیاتر لەسەر دەستگیرکراوان و ڕێکارە یاساییەکان بخاتە ڕوو.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بە نهێنیی هەزاران ئامێری "ستارلینک"ی بۆ ئێران ناردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بە نهێنیی هەزاران ئامێری "ستارلینک"ی بۆ ئێران ناردووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نووسراوێکی نوێ بۆ خەرجکردنی 36 ملیار دیناری خانەنشینان دەکرێت






