وەزارەتی دارایی: هەر کەموکوڕییەک لە مووچە هەبووبێت عێراق لێی بەرپرسیارە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ بە نووسراوێکی فەرمی داوایان لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە ئەو 36 ملیار دینارە خەرج بکات کە لە تەمویلی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بڕیویەتی. دەشڵێت، بەرپرسیارێتی هەر کەمکردنەوە و لێبڕینێک لە ئەستۆی بەغدایە نەک هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کراون، وەزارەتەکە دەڵێت: "ماوەی سێ ساڵە بەپێی یاسای بودجەی (2023، 2024، 2025) مووچەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە خەرج دەکرێت، بۆیە هەر لێبڕین و نەناردنێک لەو سێ ساڵەدا ڕوویدابێت، وەزارەتی دارایی عێراق لێی بەرپرسیارە".
دەقی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دارایی کوردستان:
سەبارەت بە مووچەی مانگی کانوونی دووەم، دوای گەیشتنی تەمویلەکە لە وەزارەتی دارایی عێراق بە کەموکوڕییەوە، لێرە و لەوێ چەندین لێکدانەوە و تۆمەتی ناڕاست ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کراوە، بە پێویستمان زانی وەك وەڵامێك بۆ ئەو تۆمەتانە، جەخت لەم ڕاستییانەی خوارەوە بکەینەوە:
یەکەم: بۆ ئەوانەی کە لەیادیان چووە ماوەی سێ ساڵە بەپێی یاسای بوودجەی 2023، 2024، 2025، مووچەی هەرێمی کوردستان تێکڕا لە بەغداوە خەرج کراوە، واتە هەر کەموکوڕییەک لە مووچە یان نەناردن یان لێبڕین لە مووچەی هەرێمی کوردستان لەو سێ ساڵە ڕویدابێت، وەزارەتی دارایی عێراق لێی بەرپرسیارە.
دووەم: لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، وەک وەزارەتی دارایی یەکەم لایەنبووین کە ڕامانگەیاند، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ زیاتر لە 36 ملیار دیناری لە تەمویلی مووچەی ئەو مانگە بڕیوە و نەیناردووە، کە بریتییە لە مووچەی چەند مانگێکی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی و کەمئەندامی سەنگەر، بۆ نموونە خانەنشین هەیە 12 مووچەی وەرنەگرتووە، بەڵام تەنها یەک مووچەی بۆ هاتووە، کەمئەندامانی سەنگەر پێویست بوو دوو مووچە وەربگرن، یەکێكیان مووچەی مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بەڵام تەنها یەک مووچەیان بۆ هاتووە.
سێیەم: بەپێی نووسراوی ژمارە 366 لە ڕێککەوتی 27-01-2026، داوای خەرجکردنی بڕی 281 ملیار و 125 ملیۆن و 471 هەزار و 216 دینارمان بۆ مووچەی مانگی کانوونی دووەمی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خەرج کردووە، بڕی 36 ملیارەکەشی لەگەڵە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تەنها بڕی 244 ملیار و 764 ملیۆن و 606 هەزار و 357 دیناری وەک تەمویلی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی ناردووە.
چوارەم: وەزارەتی دارایی بەدواداچوون بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆی دەزانێت، بۆیە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێککەوتی 12ـی شوباتی 2026، نووسراوی دووەممان بە ژمارە 7/4/1164 ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە، داوای خەرجکردنی 36 ملیار و 360 ملیۆن و 864 هەزار و 859 دینارمان کردووە، وەک تەواوکاری تەمویلی مووچە و شایستەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی کانوونی دووەم.
پێنجەم: بەبیر هەموو ئەو کەس و لایەن و دەزگا ڕاگەیاندنانە دەهێنینەوە، بەشێوەی ناڕەوا هێرش دەکەنە سەر وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بوختان و تۆمەتی ناڕەوا دەبەخشنەوە، دەبێت چاوەڕێ بن ڕووبەڕووی دادگا ببنەوە لە پێناو سەلماندنی ڕاستییەکان.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سی ئای ئەی هەڵمەتێکی نوێ بۆ ڕاکێشانی ئەفسەرانی سوپای چین دەستپێدەکات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من دابەشکردنی مووچەی دەیان هەزار مووچەخۆر پێش دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وهزارهتى دارایی دهستیكردووه به ئامادهكردنى لیستی مووچهی مانگی دوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سی ئای ئەی هەڵمەتێکی نوێ بۆ ڕاکێشانی ئەفسەرانی سوپای چین دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا کشانەوەی هێزەکانی لە بنکەی تەنەف لە سووریا ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: ئەمریکا بەرامبەر ئێران نەرمیی نواندووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەوێت سەرجەم ئاوارەکانی کەمپی هۆڵ بگەڕێنێتەوە زێدی خۆیان






