سی ئای ئەی هەڵمەتێکی نوێ بۆ ڕاکێشانی ئەفسەرانی سوپای چین دەستپێدەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

شەڕی هەواڵگریی ئەمریکا و چین
ئاڤا نیوز
تەنها چەند هەفتەیەک دوای دوورخستنەوە و پاکتاوکردنی ژەنەراڵە باڵاکانی چین، دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سی ئای ئەی) هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ سوودوەرگرتن لەو ئاڵۆزییە ناوخۆییانەی سوپای ئەو وڵاتە و لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکی نوێوە داوا لە ئەفسەرانی چین دەکات ببنە سەرچاوەی زانیاری بۆ واشنتن.
بۆچی گرنگە: ئەم هەنگاوە نوێترین هەوڵی ئەمریکایە بۆ بەهێزکردنی هەواڵگریی وڵاتەکەی لە ناو جەرگەی ڕکابەرە ستراتیژییەکەیدا.
چیرۆکی سەرەکی: دەزگای هەواڵگریی سی ئای ئەی ڤیدیۆیەکی نوێی لە ئەکاونتەکانی خۆیان بە زمانی چینی بڵاوکردەوە، تێیدا ئەفسەرێکی سوپای چین نیشان دەدرێت کە لە سیستەمی وڵاتەکەی نائومێد بووە.
- لە ڤیدیۆکەدا، ئەفسەرەکە دەڵێت، هەر کەسێک خاوەن سیفەتی سەرکردایەتی بێت، گومانی لێ دەکرێت و بە بێبەزەیی لەناو دەبرێت. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، دەسەڵاتی سەرەوەی ئەوان لەسەر ناڕاستی بونیادنراوە.
زانیاریی زیاتر: سی ئای ئەی لەسەر ڤیدیۆکە نووسیویەتی، دڵنیایە لەوەی ئەم پەیامانە دەگەنە دەست کەسانی مەبەستدار لە ناو چین، سەرەڕای ئەو سانسۆرە توندەی لەو وڵاتە لەسەر ئینتەرنێت هەیە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسێکی سی ئای ئەی کە نەیوستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت دەڵێت، ڤیدیۆکانی پێشوویان ملیۆنان بینەری هەبووە و بوونەتە هۆی پەیداکردنی سەرچاوەی نوێی هەواڵگری.
لایەنی بەرامبەر: لە بەرامبەردا، چینیش بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ڕاکێشانی فەرمانبەرانی ئێستا و پێشووی حکومەتی ئەمریکا و بەشێک لەوانەش لە ئەمریکا ئاشکرابوون و دەستگیرکراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەوڵە نوێیەی ئەمریکا بۆ بونیادنانەوەی تۆڕە سیخوڕییەکانیەتی لە ناو چین، دوای ئەوەی لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2012 حکومەتی پەکین توانی گورزێکی کوشندە لە دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا بوەشێنێت و بەکۆمەڵ سەرچاوە و سیخوڕەکانی ئەمریکا لەو وڵاتەدا بکوژێت یان زیندانییان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: هەر کەموکوڕییەک لە مووچە هەبووبێت عێراق لێی بەرپرسیارە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من دابەشکردنی مووچەی دەیان هەزار مووچەخۆر پێش دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: هەر کەموکوڕییەک لە مووچە هەبووبێت عێراق لێی بەرپرسیارە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وهزارهتى دارایی دهستیكردووه به ئامادهكردنى لیستی مووچهی مانگی دوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا کشانەوەی هێزەکانی لە بنکەی تەنەف لە سووریا ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: ئەمریکا بەرامبەر ئێران نەرمیی نواندووە






