پرۆژەی ڕووناکی لەبارەی پارەدان لەڕێگەی ئی پسوولە هۆشداری دەدات: ئاگادار بن فێڵتان لێنەکرێت

شەیری بکە لە:
پرۆژەی ڕووناکی لەبارەی پارەدان لەڕێگەی ئی پسوولە هۆشداری دەدات: ئاگادار بن فێڵتان لێنەکرێت

ئاڤا نیوز

پڕۆژەی ڕووناکی ئاگاداری و ڕێنمایی هەیە لە پێدانی پارەی کارەبا لەڕێگەی ئی پسوولە بەشێوەی ئەلیکترۆنی و دەڵێت، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە خەڵک لە سیستەمەکە باش نازانن، هەندێک باند و کەسی قۆڵبر پەیدابوون، پارەت لێ وەردەگرن و پرۆسەکەشت بۆ ناکەن. پرۆژەی ڕووناکی بۆ چارەسەری ئەم گرفتە دوو ڕێنمایی بە هاونیشتمانیان دەدات.

بۆچی گرنگە: هاونیشتمانیان پێویستە ئاگاداریش بن، بەهۆی ئەوەی پڕۆژەکە نوێیە و هەموو خەڵک زانیاریی دیجیتاڵی باشی نییە و لە ئێف ئای بی و فاست پەی و باش نازانێت، یاخود ئەکاونتەکانی نییە، ڕەنگە هەڵە ڕووبدات، یان هەندێک خەڵک هەلەکە بقۆزنەوە و فێڵ لە خەڵک بکەن. پێویستە ئاگاداری یەک شت بن؛ ئەمە ئاگاداری تیمی پڕۆژەی ڕووناکییە. وا باشترە لەرێگەی مۆبایلی خۆتان نەبێت یان کەسێکی نزیکی خۆتان، بە مۆبایلی هیچ کەسێکی دیکە پارەی کارەبا مەدەن.

کێشەکە چییە؟ بەهۆی ئەوەی بەشێک لە خەڵک لە سیستەمەکە باش نازانن، هەندێک خەڵک پەیدابوون لە بازاڕەکان و لە دەوروبەری فەرمانگەکانی کارەبا بە پارە ئیشەکە بۆ خەڵک دەکەن و پارەی کارەبایان بۆ واسڵ دەکەن، واتا پرۆسە ئەلیکترۆنییەکەیان بۆ دەکەن. لەپاڵ ئەم کەسانە، هەندێک باند و کەسی قۆڵبر پەیدابوون، پارەت لێ وەردەگرن و پرۆسەکەشت بۆ ناکەن، دواتر دەچیتەوە شوێنەکە ئەو کەسانە نادۆزیتەوە.

لێدوانی فەرمی: تیمی ڕووناکی هەبوونی ئەو جۆرە فێڵکردنەیان لە هاونیشتمانیان بۆ ئاڤا پشتڕاست کردەوە و دەڵێن، "وتیان بەڵێ ڕاستە، بەتایبەت لە هەولێر خەڵکێکی زۆر بەم شێوازە پارەی لێ خوراوە. دەشڵێن "پێویستە هاووڵاتییان ئاگادار بن لەم بابەتە، دوو ڕێنماییان هەیە:

یەکەم: بە کەسی نەناسراو پارەی کارەبا واسڵ مەکەن، وا باشترە خۆتان لەسەر مۆبایلی خۆتان ئێف ئای بی و فاست پەی دابەزێنن، پارە لە شوێنی متمانەپێکراو بخەنە ناو مۆبایلەکانتان، ئینجا ئەگەر خۆشتان لێی نازانن بە کەسێکی متمانەپێکراو پارەکە بنێرن.

دووەم: پڕۆژەی ڕووناکی خۆیان تیمیان لە بنکەکانی کارەبا هەیە، جلوبەرگی ئی پسوولەیان لەبەرە، ئەوان بێبەرامبەر ئیشەکەتان بۆ دەکەن، جێگەی متمانەن و پارەکەشت زەمانە و نافەوتێت.

باکگراوند: پڕۆژەی ئی پسوولە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕاگەیێنرا، پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە، کە لە ڕێگەیەوە هاونیشتمانیان دەتوانن پارەی کارەبا بە ئەلیکترۆنی لەرێگەی ئێف ئای بی، فاست پەی، ناس واڵێت، بانکی جیهان بدەن. کە ئەگەر ئەگەر بەم شێوازە پارەی کارەبا بدەیت، سەدا 20 لێخۆشبوونت بۆ دەکرێت تەنانەت لە قەرزی کارەبای ڕابردووش.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ