وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ستیكردووه‌ به‌ ئاماده‌كردنى لیستی مووچه‌ی مانگی دوو

شەیری بکە لە:
وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ستیكردووه‌ به‌ ئاماده‌كردنى لیستی مووچه‌ی مانگی دوو

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی کوردستان دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی دوو و میزان مراجەعەی مانگی یەک دەکات.

بۆچی گرنگە: ئامادەکردنی لیستی مووچە و میزان مراجەعە دوو پابەندی مانگانەی حکومەتی هەرێمی کوردستانن بۆ ناردنی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدراڵ.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای وت: ئێستا دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچە کراوە، هەفتەی داهاتووش کە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک تەواو بوو، دەست بە ئامادەکردنی میزان مراجەعە دەکرێت، ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی حکومەت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هۆکاری ئەوەی کە چۆن وا زوو دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچە کرا، کە هێشتا دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک تەواو نەبووە؟ وەڵامەکەی ئەوەیە کە زۆربەی کات وەزارەتی دارایی لە 10ی هەموو مانگێک دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچە دەکات و 20 بۆ 21ی مانگیش بۆ بەغدای دەنێرێت، ئەم مانگەش مووچە لە بەغدا تاخیر نێردرا بۆیە هەردووکیان تێکەڵبوون.

زانیاریی زیاتر: ئەوەی دەمێنێتەوە کۆکردنەوەی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتییە، ئەویش لە هەفتەی داهاتووە دەست بە کۆکردنەوەی دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ