مووچە بۆ 4 هەزار و 500 خانەنشینی سەربازی و کەمئەندامی سەنگەر دەبەسترێت

شەیری بکە لە:
مووچە بۆ 4 هەزار و 500 خانەنشینی سەربازی و کەمئەندامی سەنگەر دەبەسترێت

خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی

ئاڤا نیوز

دۆسیەی هەزار و 500 کەمئەندامی سەنگەر لە وەزارەتی پێشمەرگەوە گوازراوەتەوە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان، ئەم مانگە ناویان لە لیستی مووچە زیاد دەکرێت و مووچەیان بۆ دەبەسترێت./

بۆچی گرنگە: ئەو هەزار و 500 کەمئەندامە لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە بەهۆی گواستنەوەی دۆسیەکانیان هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەیەکیان لە سلێمانی و سەیدسادق گربوونەوە.


زانیاریی زیاتر: کەمئەندامانی سەنگەر ژمارەیان نزیکەی 9 هەزار کەسە، لە مانگەکانی ڕابردوو دۆسیەی زۆربەیان گواسترایەوە و مووچەیان بۆ بەسترایەوە، تەنها ئەم هەزار و 500 کەسە مابوون.


لێدوانی فەرمی: لیوای مافپەروەر، حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان بە ئاڤای وت، زۆربەی کەمئەندامەکان لە سنووری سلێمانین و سەر بە یەکەی حەفتان، ئەم مانگە مووچەیان بۆ دەبەسترێتەوە و مووچەی مانگی دوو وەردەگرن.

- جگە لەمە نزیکەی سێ هەزار خانەنشینی تری سەربازی ماون مووچەیان بۆ ببەسترێت، ئەوان لە مانگەکانی نۆ و دەی ساڵی ڕابردوو خانەنشین بوون، بەوتەی حاجی مەلا ئەمین دۆسیەی ئەوانیش تەواو بووە و مووچەی مانگی دوو وەردەگرن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوەی دەمێنێتەوە مووچە کەڵەکەبووەکانی مانگی ڕابردوویانە، چونکە مانگی یەکیش مووچە بۆ نزیکەی 8 هەزار خانەنشینی مەدەنی و سەربازی بەسترا، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق پارەی قەرەبووەکەی بۆ نەناردن و وتیان ناتوانین بینێرین مەگەر لە بودجەی ساڵی 2026 شوێنی بۆ بکرێتەوە ئەوەش دەکەوێتە مانگەکانی داهاتوو، ئەم 4 هەزار و 500 کەمئەندام و خانەنشینانەش تووشی هەمان کێشە دەبن.

- بۆ چارەسەکردنی ئەم گرفتە بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ