بەهۆی لێچوونی غاز ژمارەیەک دووکان لە کەلەکچی سووتان

شەیری بکە لە:
بەهۆی لێچوونی غاز ژمارەیەک دووکان لە کەلەکچی سووتان

دیمەنی سووتانی دووکانەکان

ئاڤا نیوز

درەنگانی شەوی پێنجشەممە، بەهۆی لێچوونی غازەوە ئاگر لە چەند دووکانێکی ناحیەی کەلەکچی کەوتەوە. بەهۆی ئاگرەکەوە زیان بەر کافتریایەک و دووکانێکی لەفەفرۆشی و دوکانێکی عەقارات کەوتووە.

زانیاریی پەیامنێر: سەلام مووشیر، پەیامنێری ئاڤا لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە ناحیەی کەلەکچی قسەی کردووە و دەڵێت: ئاگرەکە بەهۆی لێچوونی غازەوە بووە و کاتژمێر 11:30 کۆنتڕۆڵکراوە و تەنیا زیانی ماددی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

- لەگەڵ ئەوەشدا بەرگریی شارستانیی ناوچەکە بە پەیامنێری ئاڤایان وتووە، هۆکاری زوو تەشەنەکردنی ئاگرەکە بەهۆی بوونی کەرەستەی پلاستیکی وەک مێز و کورسی بووە لەناو کافتریاکە.

ئەمەش بزانە: ناحیەی کەلەکچی دەکەوێتە سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک، ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە 45 هەزار کەس دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ