دەرفەتی خوێندنی باڵا بۆ قوتابییانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی ئیسپانیا فراوانتر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی دانیشتنی خوێندکاران لە یەکێک لە هۆڵەکانی خوێندن
ئاڤا نیوز
دووەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە ماوەیەکی کورتدا لەنێوان نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و زانکۆکانی ئەو وڵاتە واژۆ دەکرێت، بەمەش بواری خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرا لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ 12ـی شوبات، نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی قورتۆبا واژۆ کرد. ئەمەش دووەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە کە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لەگەڵ زانکۆکانی ئیسپانیا واژۆ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا دەڵێت: "ئەم جۆرە یاداشتنامانە یەکێکن لە کاریگەرترین بوارەکانی دیپلۆماسی کە پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا دەبەنە قۆناغێکی نوێوە، هاوکات دەرفەتێکی گرنگیش لە بواری زانکۆییدا بۆ خوێندکاران و قوتابییانی هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنن."
٠ نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێم باسی لەوەش کرد کە ئیسپانیا یەکێکە لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی بواری خوێندن و توێژینەوەی زانستی و ساڵانە لە ڕێگەی زانکۆکانەوە، سەرجەم داهێنانەکانیان تێکەڵ بە کەرتی گشتی و تایبەت دەکرێن.
بۆچی گرنگە: واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆکانی ئیسپانیا، کاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا بەگشتی و بواری خوێندنی باڵا و وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی.
ئەمەش بزانە: هاوکات نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کرد لە داهاتوودا پارکێک یان شوێنێکی شارەکە بە ناوی پێشمەرگەوە بکرێت، کە لە جیاتی هەموو جیهان، شەڕی بەرامبەر دڕندەترین ڕێکخراوی تیرۆریستیی ناسراو بە داعش کرد و تێکی شکاندن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
شەمخانی: مووشەک هێڵی سوورە و ئیسرائیل بێ ئەمریکا هیچ نییە
- ژینگە
- 17 خولەک لەمەوپێش
کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە زانکۆیەکی ئەمریکا تەقە دەکرێت و دوو کەس دەکوژرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی عێراقچی لە وتاردەران سڕییەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: تێچووی خواردنی داعشەکان لە ئەستۆی هاوپەیمانانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 خولەک لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
شەمخانی: مووشەک هێڵی سوورە و ئیسرائیل بێ ئەمریکا هیچ نییە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە زانکۆیەکی ئەمریکا تەقە دەکرێت و دوو کەس دەکوژرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی عێراقچی لە وتاردەران سڕییەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: تێچووی خواردنی داعشەکان لە ئەستۆی هاوپەیمانانە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خوشکەکەی کیم جۆنگ ئون هەڕەشە لە کۆریای باشوور دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست






