عێراق: تێچووی خواردنی داعشەکان لە ئەستۆی هاوپەیمانانە

شەیری بکە لە:
عێراق: تێچووی خواردنی داعشەکان لە ئەستۆی هاوپەیمانانە

سەربازێکی سوپای عێراق لەکاتی ئەرکدا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند 5,064 تیرۆریستی داعش لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ ناوخۆی وڵات و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تەواوی خەرجیی خواردن و مانەوەیان دابین دەکات.

بۆچی گرنگە: دابینکردنی خەرجییەکان لەلایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە، بارگرانیی دارایی لەسەر بودجەی عێراق لادەبات و ڕێگە دەدات بەغدا تەنیا تەرکیزی لەسەر ڕێکارە یاسایی و دادوەرییەکان بێت.

لێدوانی فەرمی: خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق دووپاتی کردەوە:هەموو ڕێکارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەنجام دراون؛ پڕۆسەی دابینکردنی خواردن و پێداویستییەکانی ئەندامانی داعش لە ئەستۆی هاوپەیمانانە و عێراق هیچ تێچوویەکی دارایی بۆ ئەو مەبەستە خەرج ناکات.

 هەروەها ئەحمەد لەعێبی، گوتەبێژی وەزارەت ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا 5,064 تیرۆریست گواستراونەتەوە و لە یەک زینداندا لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

زانیاریی زیاتر: ڕێکارەکانی حکومەت بۆ گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق تەواو یاسایین. لە نێوان ئەو 5,064 تیرۆریستەی گواستراونەتەوە، 270ـیان عێراقی و زیاتر لە 3,000ـیان سوورین، ئەوانی دیکەش هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتانی جیاوازن. تەواوی ئەم تیرۆریستانە لە یەک زینداندا کۆکراونەتەوە و بەپێی یاساکانی عێراق لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و دادگایی دەکرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق وەک ئەندامێکی سەرەکیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، لەسەر داوای هاوپەیمانان میوانداری و دەستبەسەرکردنی ئەم کەسانەی گرتووەتە ئەستۆ. دادگاکانی عێراق دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران و تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا لێکۆڵینەوە لەگەڵ 1,387 داعش دەستی پێکردووە. بەرپرسانی عێراق دەڵێن ئەم لێکۆڵینەوانە نزیکەی 4 بۆ 6 مانگ دەخایەنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ