سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن

شەیری بکە لە:
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن

دیداری ەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا قسەیان کرد و پرسی ئەمنی و تیرۆریان تاوتوێ کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سوودانی ڕایگەیاند، هەردوولا جەختیان لە گرنگی چاودێریکردنی پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و پێویستی هەماهەنگی هاوبەشی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر، بەردەوامبوون لە کارکردن لەسەر بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە کردەوە، هاوکات هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی پاراستنی گفتوگۆکان و پەنابردن بۆ چارەسەری ئاشتیانە و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان کردەوە.

٠ سوودانی و ئەردۆغان گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بە تایبەتیی پرۆژەی ڕێگەی گەشەپیدان و بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان کرد.

گۆشەیەکی دیکە: ڕۆژی سێشەممە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی ڕایگەیاند: هەبوونی پەکەکە لە ناوچەکانی شنگال و مەخموور و قەندیل کێشەیەکە ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە سەرەوەریی عێراق هەیە و پێشبینیی کرد لەم نزیکانە گۆڕانکاریی لەو ناوچانە ڕوو بدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ