مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی دوای کۆبوونەوەکە. وێنە؛ میدیای ڕۆژئاوا
ئاڤا نیوز
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایدەگەیێنێت، کۆبوونەوەیەکی باش و ئەرێنیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە و سبەی چەندین کۆبوونەوەی دیکەشیان دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە پەراوێزی فرانسی ئاسایشی میونشن، ئەمڕۆ هەینی، هەریەک لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندی گشتیی هەسەدە، ئیلهام ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئیدارەی خۆسەر، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند، لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووینەوە، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی سووریا بەشدار بوو؛ لەسەر ڕێککەوتن، بارودۆخ و داهاتووی سووریا گفتوگۆمان کرد، بە گشتی کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی بوو.
مەزڵووم عەبدی، لەبارەی گەرەنتیکردنی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق و مافی کورد، وتی: لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆمان لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان کردووە، ئەوانیش نزیکبوونەوەی ئەرێنیان لەوبارەیەوە هەیە، سبەیش چەندین کۆبوونەوەی دیکەمان لەوبارەیەوە دەبێت.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان بە گشتی و کۆبانێ بە تایبەتی وتی: بە گشتی ئاگربەست هەیە، لە هەمان کاتدا کێشەش هەیە، ئێمە هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدەین.
دەربارەی ڕۆڵی یەکێتیی ئەوروپاش دەڵێت: یەکێتیی ئەوروپا نزیکبوونەوەیەکی ئەرێنی لەسەر ئەو پرسانە هەیە، ئێمەش هەوڵدەدەین ئەو نزیکبوونەوەیە بە ئەنجام بگەیێنین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن






