مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەی نورەددین عیسا، پارێزگاری حەسەکە و نووسراوی مەرسوومەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بە فەرمی واژۆی لەسەر دەستبەکاربوونی نورەدین عیسا ناسراو بە ئەبو عومەر خانیکا وەکو پارێزگای حەسەکەی کوردنشین لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان و حکومەتی کاتیی دیمەشق، هەسەدە پارێزگارێکی کورد بۆ پارێزگای حەسەکە دیاری دەکات، دواجار لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، ئیدارەی خۆسەر نورددەین عیسای وەکو پارێزگاری نوێی حەسەکە دیاریکرد.
بڵاوکراوەی فەرمی: سەرۆکایەتیی سووریا فەرمانی ژمارە 30ـی ساڵی 2026 بە واژۆی ئەحمەد شەرع بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، لەسەر بنەماکانی جاڕنامەی دەستووری، نورەددین ئەحمەد عیسا بە پارێزگاری پارێزگای حەسەکە دەستنیشان کرا و ئەم فەرمانە دەگەیێنرێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی.
ئەمەش بزانە: نورەددین عیسا ناسراو بە ئەبو عومەر خانیکا، ئەندازیارە، خەڵکی خانیکای قامیشلۆیە، لە نەوەی ئەحمەدی خانی و بە یەکێک لە نزیکەکانی مەزڵووم عەبدی دەناسرێت. لەساڵی 1969 لەدایک بووە، پێشتر چەندین پۆستی حکومی هەبووە، دوایین پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی حەسەکە بووە. کوڕێک، برایەک، خاڵ و مامێکی لە شەڕی دژبە ڕژێمی پێشووی سووریا و داعش شەهید بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەروەردەی عێراق: کەمکردنەوەی دەوام لە مانگی ڕەمەزان قوتابخانەکان ناگرێتەوە






