
دیمەنی دیداری مەزڵووم عەبدی و ئیمانوێل ماکرۆن. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی هەسەدە لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان مەزڵووم عەبدی و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ماکرۆن ڕۆڵی هەسەدەی لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر بەرز نرخاندووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆسەر، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی هەسەدە، مەزڵووم عەبدی لە دیدارەکە پێزانینی بۆ ماکرۆن و پاڵپشتییە بەردەوامەکانی فەرەنسا دەربڕیووە، بە تایبەت پەیوەست بە بەرەوپێشبردنی ئاگربەست و چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکە.
٠ لە دیدارەکە هەردوولا پێداگریان بۆ پاڵپشتی نێودەوڵەتی کردووە بۆ دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 29ـی مانگی یەکی ئەمساڵ لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە.
٠ لەبەرامبەردا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دووپاتیکردەوەتەوە، فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی. هاوکات ستایشی ڕۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتی کردووە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر و پێشخستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن






