
پڕۆژەی ڕووناکی لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، 93%ـی هاوبەشانی کارەبا لە ناوەند و دەوروبەری شارەکە، پسوولەی مانگی یەکیان لە نێوان 1,000 بۆ 100,000 دینار بووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بۆ دانیشتووانی ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری، قەزاکانی چوارتا، ماوەت، قەرەداغ و ناحیەی عەربەت بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکان، بڕی خەرجیی کارەبای هاوبەشان بۆ مانگی 1 (کانوونی دووەم)، لە ماوەی نێوان 20-12-2025 بۆ 20-01-2026، نیشانی دەدات کە زۆرینەی هاوبەشان تێچووەکەیان کەمترە لە 100,000 دینار.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: لە کۆی 362,745 هاوبەش لە سەرجەم پۆلەکان، 93%ـیان بڕی پارەی بۆهاتوویان لە نێوان 1,000 بۆ 100,000 دینار دایە. هەندێک هاوبەشیش بڕی پارەی زۆریان بۆ هاتووەتەوە کە لە ملیۆنەوە تاوەکو ملیار دینارە، ئەو شوێنانەش کارگە گەورەکانی ئاسن، چیمەنتۆ، مۆڵە گەورەکان و کەرتی پیشەسازین.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ هەر پرسیار و تێبینییەک، دەتوانن ئەمڕۆ شەممە 14-02-2026، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی سلێمانی/ڕۆژهەڵات لە گەڕەکی قاڵاوا بکەن بۆ وەرگرتنی ڕوونکردنەوە. هەروەها جەخت لە خۆتۆمارکردن لە سیستەمی (KYC) دەکەنەوە تاوەکو لە ڕێگەی مۆبایلەوە بڕی پارەی بەکارهاتوو بۆ هاوبەشان بنێردرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڤیتی
- 12 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی کارگە بچووکەکەی سۆما و دوو خوشکەکەی لە هەڵەبجە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 شوبات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە





