کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ

شەیری بکە لە:
کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ

ساتی هەڵدانی کەشتییەکی ئاسمانی لە ئەمریکا

ئاڤا نیوز

ئیلۆن مەسک و جێف بێزۆس کێبڕکێی بنیاتنانی یەکەمین شار و ژێرخانی تەکنەلۆژییان لەسەر مانگ چڕ کردووەتەوە، تاوەکو پێش چین و ساڵی 2030 بگەنە ئەوێ.

چیرۆکی سەرەکی: کێبڕکێی ئاسمانی نێوان ملیاردێرە ئەمریکییەکان گەرم بووە؛ ئیلۆن مەسک ئێستا تەرکیزی تەواوی خستووەتە سەر مانگ و دەیەوێت سیستەمی فڕێدانی مانگی دەستکرد لەوێ جێگیر بکات.

لە لایەکی دیکەوە: کۆمپانیای بلو ئۆرجینی جێف بێزۆس گەشتە گەشتیارییەکانی ڕاگرتووە تاوەکو تەواوی وزەی خۆی بخاتە سەر پڕۆژەی (Blue Moon) بۆ نیشتنەوە لەسەر مانگ. هەردوو کۆمپانیاکە ملیاران دۆلار هاوکارییان لە ناسا (NASA) وەرگرتووە بۆ پەرەپێدانی کەشتییەکانیان، چونکە ئەمریکا دەیەوێت پێش ساڵی 2030 کە وادەی گەشتی مرۆیی چینە بۆ سەر مانگ، پێگەی خۆی جێگیر بکات.

لێدوانی فەرمی: ئیلۆن مەسک، سەرۆکی جێبەجێکاری سپەیس ئێکس ڕایگەیاند: دەمانەوێت بنکەی 'Moonbase Alpha' و شارێکی گەشەسەندوو لەسەر مانگ بنیات بنێین؛ ئەم بنکەیە دەبێتە ناوەندێک بۆ تۆڕی یەک ملیۆن مانگی دەستکردی ژیریی دەستکرد.

باکگراوند: مرۆڤ بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1969 لە ڕێگەی پڕۆژەی "ئەپۆڵۆ 11"ـی ئەمریکاوە پێی نایە سەر مانگ، و کۆتا گەشتیش لە ساڵی 1972 بوو. بۆ ماوەی زیاتر لە 50 ساڵ، گەشتە مرۆییەکان بۆ سەر مانگ ڕاگیران، بەڵام ئێستا بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و کێبڕکێی توند لەگەڵ چین، مانگ وەک "هەسارەی هەشتەم" دەبینرێت بۆ وەبەرهێنانی ئابووری و سەربازی. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ