
بەشی پێشوازی فڕۆکەخانەی نەجەف
ئاڤا نیوز
هێڵی ئاسمانیی عێراقی بەهۆی نەمانی سووتەمەنی، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نەجەفی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا گواستەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی قەیرانی سووتەمەنی و نەبوونی بەنزینەوە، گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نەجەف بە شێوەیەكی كاتی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا گوازراونەتەوە و هێڵی ئاسمانیی عێراقیش لە ئاگادارییەکدا ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە وێستگەکانی سووتەمەنی لە چەند پارێزگایەکی عێراق، بەهۆی کەمبوونەوەی بەنزین، بە سەدان ئۆتۆمبێل سەرەیان گرتووە و ئەمەش نیگەرانیی زۆری لێکەوتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولساحیب بەزوون حەسناوی، وتەبێژی وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند: داوا لە هاووڵاتیان دەکەین دڵنیابن، هیچ قەیرانێکی بەنزین نییە و بەرهەمهێنانی ڕۆژانەمان گەیشتووەتە 30 ملیۆن لیتر؛ هۆکاری قەرەباڵغییەکان تەنیا بۆ زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان و هاوردەکردنی هەڕەمەکییان دەگەڕێتەوە بەبێ پلانی پێشوەختە.
وەزارەتی نەوت دەشڵێت؛ گۆگاکانیان 145 ملیۆن بەرمیل نەوتیان تێدایە و پارێزراوە، بەڵام کێشەکە لە زۆریی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانە لە شەقامەکاندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق سەرەڕای ئەوەی دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە ناو ڕێکخراوی ئۆپێک (OPEC)، بەڵام ساڵانێکی درێژە بەدەست کەمیی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بەنزین و سووتەمەنیی فڕۆکەوە دەناڵێنێت. زۆربەی پاڵاوگەکانی عێراق کۆن و پەککەوتوون، ئەمەش وای کردووە بەغدا ساڵانە ملیاران دۆلار بۆ هاوردەکردنی سووتەمەنی لە وڵاتانی دراوسێ خەرج بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
کارەبای سۆران: زۆرینەی ماڵان کرێی کارەبایان گونجاوە
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- ببینە و ببیستە
- 43 خولەک لەمەوپێش
ماسیە بەتامەکەی بارێ لە چوارتا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
مریشکی "کۆستکۆ" ڕووبەڕووی سکاڵای یاسایی دەبێتەوە بەهۆی بوونی بەکتریای سالموونێلا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 شوبات
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
کارەبای سۆران: زۆرینەی ماڵان کرێی کارەبایان گونجاوە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران "لە حاڵی حازرا" داهێنانە نامۆکەی سوودانی ڕەخنەباران دەکرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ گەمارۆیەکی 26 ڕۆژە نیو ملیۆن کەسی بێخۆراک کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە ئەنبار سەرکردەیەکی داعشیان دەستگیر کرد





