کارەبای سۆران: زۆرینەی ماڵان کرێی کارەبایان گونجاوە

شەیری بکە لە:
کارەبای سۆران: زۆرینەی ماڵان کرێی کارەبایان گونجاوە

تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لەکاتی کارکردن دا

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران ئاماری مانگی 1ـی پڕۆژەی ڕووناکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، زیاتر لە 81%ـی هاوبەشانی ماڵان کرێی کارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە کە زۆرینەیان بڕی پارەکەیان لە ئاستێکی گونجاودایە.

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری فرۆشتنی وزە لە سۆران، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 41,000 هاوبەش لە پڕۆژەی ڕووناکی تۆمار کراون، کە پۆلەکانی (ماڵان، بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵی و میری) دەگرێتەوە، لەو ژمارەیەش 33,370 هاوبەشیان تەنیا لە پۆلی ماڵانن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: 
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سۆران ڕایگەیاند: مەبەست لە بڵاوکردنەوەی ئەم داتایانە ڕوونکردنەوەی ئەو ڕاستییەیە کە زۆرینەی هاووڵاتیان بڕی پارەی کارەبایان لە ئاستێکی مامناوەند و گونجاو دایە؛ ئەم ئامارانە تەنیا پۆلی ماڵان دەگرێتەوە کە زۆرترین بەشداربووی پڕۆژەکەن.

زانیاریی زیاتر: وردەکاریی پسوولەکانی مانگی 1 بەمشێوەیەیە:

بڕی پارەی بۆهاتوو: 27,246 هاوبەش (81.65%) کرێی کارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە.

کەمترین تێچوو: 21,408 هاوبەش (64.15%) بڕی پارەکەیان لە نێوان 750 دینار تاوەکو 200,000 دینار بووە.

بەرزترین تێچوو: نزیکەی 5,800 هاوبەش بڕی پارەکەیان لە 200,000 دینار بەرەو سەرەوە بووە.

بێ تێچوو: 6,124 هاوبەش (18.35%) لە مانگی 1ـدا هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ نەهاتۆتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: "پڕۆژەی ڕووناکی" یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی 9ـەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی پێوەری زیرەک و سیستەمی پریپەید. ئیدارەی سەربەخۆی سۆران یەکەمین ناوچە بوو کە پڕۆژەکەی تێدا جێبەجێ کرا و ئێستا زۆرینەی دانیشتووانەکەی سوودمەندن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ