لە کوردستان بۆ یەکەمجار پڕۆژەیەک بۆ هاوکاری قوربانییانی ماددە هۆشبەرەکان ڕادەگەیەنرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک دوای بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر
ئاڤا نیوز
كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی 'كوردستانێكی بێ ئاڵوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر'، بەرپرسانی باڵای هەردوو حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان، دەسەڵاتی دادوەری، لایەنە سیاسییەكان، ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان، ڕێكخراوە جیهانییەكان و كەسایەتییە ئایینییەكان لە هەولێر كۆدەكاتەوە. بۆ یەكەمجاریش پڕۆژەیەكی گشتگیر بۆ هاوكاریكردنی قوربانیانی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان ڕادەگەیەنرێت.
چیرۆكی سەرەكی: وابڕیارە ڕۆژی یەكشەممە ١٥ـی شوبات، لە شاری هەولێر، كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی 'كوردستانێكی بێ ئاڵوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر' بەڕێوەبچێت، كە لەلایەن نووسینگەی ڕێكخستنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان، بە پاڵپشتی و هەماهەنگیی هەریەك لە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ مافەكانی مرۆڤ و پەنابەران، ڕێكدەخرێت. بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، دەسەڵاتی دادوەری، لایەنە سیاسییەكان، ئاژانسەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و مامۆستایانی ئایینی تێیدا بەشدار دەبن.
لێدوانی فەرمی: دیندار زێباری، بەرپرسی نووسینگەی ڕێکخستنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، کۆنفرانسی “کوردستانێكی بێ ئاڵوودەبوون” تیشک دەخاتە سەر ستراتیژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان و خستنەڕووی هەوڵەکانی دامودەزگا حکوومییەکان و ئەو ئاڵنگاریی و دەرفەتانەی لەئارادان.
زێباری ئاشكراشی دەكات، لە کۆنفرانسەكەدا پڕۆژەیەکی گشتگیر بە ناونیشانی “النجاة” ڕادەگەیەنرێت، کە هەریەک لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە ناوخۆییە پەیوەندیدارەکان لێی سوودمەند دەبن لە بوارەکانی خۆپارێزی، چارەسەر، پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی.
بۆچی گرنگە: دەرئەنجامەكانی کۆنفرانسەكە دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە، دووبارە شیاندنەوەی قوربانییان و خستنەڕووی داواکارییەکان و ئاڵنگارییەکان لەبەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەمەبەستی هاوبەشکردنی ئەزموون و ڕاوێژکاری و پێشکەشکردنی پاڵپشتی لۆجستی و تەکنیکی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 12 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
توركیا دوو دەروازەی سنووری بە ڕووی سەرێ كانی و عەفریندا دادەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
توركیا دوو دەروازەی سنووری بە ڕووی سەرێ كانی و عەفریندا دادەخات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێمە لەگەڵ کوردستان خزمین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سۆران: زۆرینەی ماڵان کرێی کارەبایان گونجاوە









