ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: کەشێکی لەبار بۆ ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی هەیە
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دووپاتی دەکاتەوە، کەشێکی لەبار هەیە بۆ ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی، دۆخەکەش وادەخوازێت تێڕوانین و ستراتیژیی هاوبەشمان هەبێت، بۆیە دەمانەوێت لەسەر پرسە نیشتمانییەکان لەگەڵ پارتی یەکدەنگ بین.
لێدوانی فەرمی: شێرکۆ میروەیس، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ئاڤای گوت: پۆستی سەرۆککۆمار پشکی کوردە، بەڵام لەنێو کورددا پشکی یەکێتییە، ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ پارتی لەسەر ئەم بابەتە بگەین بە ڕێککەوتن، چونکە بەرپرسیارێتیی یەکێتی و پارتی لەوە گەورەترە و دەبێت لەسەر نەخشەڕێگایەک ڕێکبکەوین و هەموومان بە هاوسەنگی بەشداری بکەین.
٠ شێرکۆ میروەیس دووپاتی کردەوە: کەشێکی لەبار هەیە بۆ ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی، دۆخەکەش وادەخوازێت تێڕوانین و ستراتیژیی هاوبەشمان هەبێت، بۆیە دەمانەوێت لەسەر پرسە نیشتمانییەکان لەگەڵ پارتی یەکدەنگ بین.
زانیاریی زیاتر: ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی گوتیشی: جۆرێک لە لێکتێگەیشتن هەیە، هیوادارم لە حەوت بۆ 10 ڕۆژی داهاتوو بگەین بە ڕێککەوتن و تواناکانمان بۆ نوێنەرایەتیکردنی کورد یەکبخەین.
٠ شێرکۆ میروەیس ئەوەشی گوت: ناوچەکە لەبەردەم ئاڵنگاری و بارودۆخێکی تایبەتە، دەبێت خۆمان بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادە بکەین و ستراتیژییەتێکی هاوبەشمان هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بە ئۆپەراسیۆنی "هۆک ئای" گورزی کوشندەی لە داعش وەشاند
- ژینگە
- 31 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی تاوتوێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بە ئۆپەراسیۆنی "هۆک ئای" گورزی کوشندەی لە داعش وەشاند
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێمە لەگەڵ کوردستان خزمین









