
شوێنی بۆردمانی ئەمریکا لە سووریا
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی بەردەوامدا دەیان پێگەی چەکدارانی داعشیان لە سووریا پێکاوە و زیانی گەورەیان بە ژێرخانی سەربازیی ئەو ڕێکخراوە گەیاندووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی فەرمیی فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا، فڕۆکە جەنگییەکان 10 هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر 30 ئامانجی جیاوازی داعش ئەنجامداوە، تاوەکو پاشماوەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ناوچەکەدا بە تەواوی لاواز بکرێن.
٠ سێنتکۆم دەڵێت: ئەم هێرشانە وەڵامێک بوون بۆ پەلامارەکەی مانگی 12ـی سەر شاری تەدموور، کە تێیدا دوو سەرباز و وەرگێڕێکی ئەمریکی بەهۆی بۆسەیەکی تیرۆریستانەوە لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا گیانیان لەدەستدابوو.
زانیاریی زیاتر: سوپای ئەمریکا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی و درۆن، کۆگاکانی چەک و ناوەندە لۆجیستییەکانی داعشی لە سەرانسەری سووریادا پێکاوە و توانای سەربازیی ئەو گرووپە تووندڕەوەی لە ناوچەکەدا لاواز کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژە بەوەش دەدات لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە 50 چەکداری داعش کوژراون یان دەستگیرکراون، هەروەها 100 پێگەی گرنگی ئەو ڕێکخراوە بە سەدان مووشەکی ورد لە ئۆپەراسیۆنەکاندا تێکشکێنراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
چوار ئەندامی کۆنگرێس داوای دادگاییکردنی ڕائوڵ کاسترۆ دەکەن
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
چوار ئەندامی کۆنگرێس داوای دادگاییکردنی ڕائوڵ کاسترۆ دەکەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
توركیا دوو دەروازەی سنووری بە ڕووی سەرێ كانی و عەفریندا دادەخات










