لە هەولێر چوار هەزار پارچەزەوی ئامادەكراون؛ 10 ڕۆژی دیكە دابەش دەكرێن

شەیری بکە لە:
لە هەولێر چوار هەزار پارچەزەوی ئامادەكراون؛ 10 ڕۆژی دیكە دابەش دەكرێن

دیمەنی ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەران

ئاڤا نیوز

لە هەولێر چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەران ئامادە كراون، سەرۆكی شارەوانیی هەولێریش ئاشكرای دەكات، لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا تیروپشک بۆ سوودمەندبووان دەكرێت.

چیرۆكی سەرەكی: دوای تەواوكردنی كارەكانی ئامادەكردنی چوار هەزار پارچەزەویی دیكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانان، ئەمڕۆ ئەو زەوییانە ڕادەستی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كراوە بەمەبەستی دابەشكردنی.

لێدوانی فەرمی: كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، چوار هەزار پارچەزەوی ڕادەستی شارەوانی كراون، ئێمەش ئامادەكارییەكانمان چڕ كردووەتەوە بۆ ئەوەی لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا، تیروپشک بۆ سوودمەندبووان بكرێت.

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ئاشكراشی دەكات، پارچەزەوییەكان لە سنووری جەژنیكان دیاریكراون و بەسەر فەرمانبەرانی سەنتەری شاری هەولێر دابەش دەكرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیكەی دوو ساڵ لەمەوبەر، بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری دابەشكردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانە درا كە تا ئێستا لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوونە، تا ئێستا دەیان هەزار فەرمانبەر لە سنووری شارەوانییەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان پارچەزەوییان پێدراوە و پرۆسەكەش بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: