
دیمەنێکی سەنتەرێکی شاری کۆبانێ
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی کۆبانێ هۆشداری لە کارەساتێکی مرۆیی دەدەن، دوای ئەوەی شارەکە بۆ ماوەی 26 ڕۆژە کەوتووەتە ژێر گەمارۆیەکی توند و نرخی خۆراک تێیدا گەیشتووەتە ئاستێکی خەیاڵی.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی 26 ڕۆژە شاری کۆبانێ لە ژێر گەمارۆیەکی تونددایە و بەو هۆیەوە دانیشتووانی شارەکە ڕووبەڕووی کەمیی پێداویستییە سەرەکییەکان و بەرزبوونەوەی نرخەکانیان بوونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەرپرسانی شارەکە هۆشداری دەدەن کە بڕی ئەو خۆراک و سەوزەواتەی بە ڕێگەی نافەرمی دەگاتە شارەکە، زۆر کەمترە لە پێداویستیی زیاتر لە 500,000 دانیشتووی ناوچەکە.
لێدوانی فەرمی: سەوسەن دابان، هاوسەرۆکی دەستەی ئابووری و کشتوکاڵی کۆبانێ، ڕایگەیاند: کۆبانێ لەژێر گەمارۆیەکی سەختدایە و پێداویستییەکانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان وەک خۆراک و سەوزەوات تێیدا دەست ناکەوێت؛ بەهۆی ئەوەی ڕێگەی فەرمی نییە و شتومەکەکان بە قاچاخ و بە پێدانی پارەیەکی زۆر دەگەنە شارەکە، نرخەکانیان بە شێوەیەکی ڕادەبەدەر بەرز بووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: بازرگانانی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە هێنانی کاڵا بە ڕێگەی نافەرمی تێچوویەکی زۆری دەوێت، چونکە لە ڕێگاکاندا پارەیەکی زۆر لە بازرگانان وەردەگیرێت؛ ئەمەش وای کردووە کە هاووڵاتییانی هەردوو گوندی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کۆبانێ و ناوەندی شارەکەش، توانای کڕینی پێداویستییەکانیان نەمێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وێڕای ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتیی سووریا، بەڵام هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، ئەمەش بووەتە هۆی داخستنی ڕێگە سەرەکییەکانی شارەکە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێمە لەگەڵ کوردستان خزمین
- بزنس
- 47 خولەک لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سۆران: زۆرینەی ماڵان کرێی کارەبایان گونجاوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر چوار هەزار پارچەزەوی ئامادەكراون؛ 10 ڕۆژی دیكە دابەش دەكرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 شوبات
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێمە لەگەڵ کوردستان خزمین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سۆران: زۆرینەی ماڵان کرێی کارەبایان گونجاوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر چوار هەزار پارچەزەوی ئامادەكراون؛ 10 ڕۆژی دیكە دابەش دەكرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران "لە حاڵی حازرا" داهێنانە نامۆکەی سوودانی ڕەخنەباران دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیرانی سووتەمەنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نەجەفی پەکخست





