لووتکەی جنێڤ؛ گەڕێکی یەکلاکەرەوەی ڕووسیا و ئۆکرانیا

شەیری بکە لە:
لووتکەی جنێڤ؛ گەڕێکی یەکلاکەرەوەی ڕووسیا و ئۆکرانیا

وێنەی سەرۆکانی ڕووسیا و ئەمریکا و ئۆکراینا

ئاڤا نیوز

واشنتن، مۆسکۆ و کیێڤ لە جنێڤ کۆدەبنەوە بۆ ئەنجامدانی گەڕێکی نوێی دانوستانەکان بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە جەنگی 4 ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.

چیرۆکی سەرەکی: بە ئامانجی تاوتوێی زیاتر بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوان مۆسکۆ و کێیڤ و واشنتن لە جنێڤ بەڕێوەبچێت. ئەم خولە نوێیەی دانوستانەکان لە بەردەوامی زنجیرە کۆبوونەوەکانی پێشووی هەر سێ لایەنە کە لە ئەبوزەبی بەڕێوەچوون.

زانیاریی زیاتر: هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕ بەردەوامە و تا مانگی حوزەیرانی 2026 مۆڵەتی بە هەردوو لایەن داوە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن، سەرەڕای ئەو هەموو پرسانەی کە هێشتا نەگەیشتوونەتە چارەسەرێک لەوانەش پرسی دۆنباس. کۆبوونەوەکانی پێشوو بە سەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، تیشکیان خستبووە سەر پرسە سەربازییەکان وەک ناوچەی پارێزراو و چاودێریکردنی ئاگربەست.

لێدوانی فەرمی: دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند: دانوستانە سێ قۆڵییەکان لە ڕۆژانی 17-18ـی شوبات لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت." هاوکات دیمیترۆ لیتڤین، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا، جەختی لە ئەنجامدانی ئەم خولە نوێیەی دانوستانەکان کردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ