ئەمڕۆ خاڵی سێیەمی ڕێككەوتنی هەسەدە و حكومەتی سووریا چووە باری جێبەجێكردنەوە

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ خاڵی سێیەمی ڕێككەوتنی هەسەدە و حكومەتی سووریا چووە باری جێبەجێكردنەوە

وێنەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژائاوای کوردستان چوونە نێو بەشێک لەو ناوچانەی کە پێشتر هێزەکانی هەسەدە و سوپای عەرەبی سوری تێدا جێگیرکرابوو،  ئەمەش لە چوار چێوەی رێکەوتنی نێوان رۆژئاوای کوردستان و  حکومەتی سووریا.

چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی خاڵی سێیەمی ڕێککەوتنامەی نێوان هەسەدە و دیمەشق، سوپای عەرەبی سووری بۆ ئەو ناوچانە دەکشێنەوە کە بەر لە 20 ڕۆژ تێیدا جێگیر کرابوون، کە چەند گوند و ناوچەیەکی سەر بە پارێزگاکانی حەسەکە و دێرەزوور لەخۆدەگرێت، هەروەها هێزەکانی هەسەدەش لە 12 خاڵی سەربازییەوە، بۆ ناوەندی سەربازیی خۆی لە دێرک دەکشێتەوە، هەردوولا واتە هێزەکانی سووریای دیموکرات و سوپای عەرەبی سووری، خاڵە سەربازییەکانیان ڕادەستی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەنەوە کە بەپێی ڕێککەوتنەکە بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی سووریا بەستراوەتەوە.

زانیاریی پەیامنێر: سۆلین حەمەدەمین، پەیامنێری ئاڤا لە قامیشلۆ ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ شەممە 14ـی شوبات، خاڵی سێیەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا بەفیعلی چووە بواری جێبەجێکردن، لەگەڵ گەڕانەوەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ گوندە کوردییەکان، کچان و ژنانی ئەو ناوچانە، بە ئاهەنگ و شادی پێشوازییان لە گەڕانەوەی هێزە کوردییەکان کرد.

سۆلین باسی لەوەشکرد، بەڵام بەشێک لە گوندە عەرەبنشینەکان، کشانەوەی سوپای عەرەبی سووریا و گەڕانەوەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە هەڕەشە دەزانن و ڕەتی دەکەنەوە، بۆیە جۆرێک گرژی لەو گوندانە دروستبوو.

بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسەش، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتنی نوێ دەکرێت بۆ گۆڕینی نەخشەی سەربازی بە لەبەرچاوگرتنی دانیشتووانی ئەو ناوچانە.

زانیاریی زیاتر: لە هەنگاوی داهاتووشدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەگەڕێتەوە سەرێ کانی، کە ئێستا ئاسایشی ئەو شوێنە بەشێوەیەکی کاتی لەدەستی سوپای عەرەبی سووریادایە.

پەیوەست بەم بابەتە: مژاری دۆسیەی ئەمنیی کۆبانێ و عەفرینیش قۆناغی دوای ئەو هەنگاوە دەبێت. کە ئێستا لە دەستی هێزەکانی سەر سوپای عەرەبی سووریان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ