ڕۆیتەرز: ئەمریکا خۆی بۆ هێرشێکی چەند هەفتەیی بۆ سەر ئێران ئامادە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڵای ئەمریکا و ئێران
ئاڤا نیوز
دوو بەرپرسی ئەمریکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، سوپای ئەمریکا خەریکی ئامادەکارییە بۆ ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بۆ سەر ئێران کە ڕەنگە چەند هەفتەیەک بخایەنێت، ئەمەش لە ئەگەری فەرمانی هێرش لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.
وێنە گەورەکە: پێنتاگۆن بڕیاریداوە کەشتییەکی دیکەی فڕۆکەهەڵگر و هەزاران سەربازی دیکە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، لەگەڵ فڕۆکەی جەنگی و کەشتیی تێکشکێنەری مووشەکی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێچەوانەی ئۆپەراسیۆنی "چەکوشی نیوەشەو"ـی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو کە هێرشێکی کورتخایەن بوو بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان، ئەمجارە پلانەکە فراوانترە. بەگوێرەی ئەو بەرپرسانەی قسەیان بۆ ڕۆیتەرز کردووە، ئەمجارە هێرشەکان تەنیا ژێرخانی ئەتۆمی ناگرێتەوە، بەڵکو دامەزراوە دەوڵەتی و ئەمنییەکانیش دەبنە ئامانج. هەروەها، ئەمریکا پێشبینی دەکات ئێران وەڵامدانەوەی هەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی زنجیرەیەک هێرشی هەردوولا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
باکگراوند: هاوکات لەگەڵ هەڕەشە سەربازییەکان و هەڕەشەی ترەمپ بۆ ئەگەری "گۆڕینی ڕژێمی ئێران"، هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەردەوامن و بڕیارە 17-2-2026 گەڕی دووەمی دانوستانەکان، بە نێوەندگیریی عومان لە جنێڤ بەڕێوە بچن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
لووتکەی جنێڤ؛ گەڕێکی یەکلاکەرەوەی ڕووسیا و ئۆکرانیا
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لە دەستگیرکردنی مادورۆ ژیریی دەستکردی بەکارهێناوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 شوبات

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
لووتکەی جنێڤ؛ گەڕێکی یەکلاکەرەوەی ڕووسیا و ئۆکرانیا
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لە دەستگیرکردنی مادورۆ ژیریی دەستکردی بەکارهێناوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کیم جۆنگ ئون بوونی سەربازانی لە ئۆکراینا پشتڕاستکردەوە





