کیم جۆنگ ئون بوونی سەربازانی لە ئۆکراینا پشتڕاستکردەوە

شەیری بکە لە:
کیم جۆنگ ئون بوونی سەربازانی لە ئۆکراینا پشتڕاستکردەوە

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، بۆ یەکەمجار بە فەرمی دانی بە بەشداریکردنی سەربازانی وڵاتەکەیدا نا لە شەڕی ڕووسیا دژ بە ئۆکراینا

چیرۆکی سەرەکی: ڕووسیا و کۆریای باکوور لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکراینا پەیوەندییەکانیان پتەوتر کردووە. لە ڕۆژانی ڕابردوودا، کیم لە پەیامێکدا بۆ ڤلادیمێر پووتین، پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ ڕووسیا دووپات کردەوە.

زانیاریی زیاتر: پێشتر زانیارییەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی کۆریای باشوور و وڵاتانی ڕۆژئاوا ئاشکرایان کردبوو کە کۆریای باکوور هەزاران سەربازی بۆ پشتگیریکردنی ڕووسیا ناردووە، لە بەرانبەردا ڕووسیا هاوکاریی دارایی و تەکنەلۆژیای سەربازیی پێشکەوتووی بۆ دابین کردوون. خەمڵاندنەکانی کۆریای باشوور دەریدەخەن کە تاوەکو ئێستا 600 سەربازی کۆریای باکوور کوژراون و هەزارانی دیکەش لەو شەڕەدا بریندار بوون.

لێدوانی فەرمی: کیم جۆنگ ئون لە کاتی بەسەرکردنەوەی مۆنۆمێنتێک بۆ قوربانیانی جەنگ ڕایگەیاند: ئازایەتی و بوێریی سەربازانی وڵاتەکەمان کە لە شەڕی ڕووسیا دژ بە ئۆکراینا شەڕ دەکەن، بەرز دەنرخێنین؛ پشتیوانیی ئێمە بۆ هەموو بڕیار و سیاسەتەکانی مۆسکۆ بێمەرجە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ