ئاڵدار خەلیل: پیلانێک لە ئارادابوو بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی نەتەوەیی لەنێوان كورد و عەرەب
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتیی پەیەدە
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی دەستەی هاوسەرۆكایەتیی پەیەدە ئاشكرای دەكات، هەسەدە بە ڕێككەوتنی لەگەڵ حكومەتی دیمەشق، ڕێگەی لە پیلانگێڕییەک گرت كە ئەگەر سەركەوتوو بووایە، شەڕی نەتەوەیی 100 ساڵی لەنێوان كورد و عەرەب هەڵدەگیرسا.
لێدوانی فەرمی: ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتیی پەیەدە، بە میدیاكانی نزیک لە حیزبەكەی ڕاگەیاند، مۆدێلی سیاسەتی ڕۆژئاوای كوردستان لەسەر بنەمای برایەتی گەلان و هۆشیاری كۆمەڵگەیەكی دیموكراتیک بونیادنراوە، بە هێرشەكانی ئەمدواییە هەوڵدرا ئەو مۆدێلە بكرێتە ئامانج و شەڕی كورد و عەرەب دروستبكرێت. ئەگەر ئەو پیلانە سەری بگرتبووایە، شەڕێكی 100 ساڵەی نەتەوەیی دەستی پێدەكرد.
زانیاریی زیاتر: ئەو هاسەرۆكەی پەیەدە ڕوونیشی كردەوە، لە یەكەم هەنگاوی لەشكركێشی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان، بەشێک لە هۆزە عەرەبییەكان ڕازیكران بەوەی لە هەسەدە هەڵبگەڕێنەوە، هەر ئەوەندەش نا، هەوڵدرا ئەو هۆزانە بۆ شەڕی دژی كورد لە ناوچە كوردییەكان بەكاربهێندرێن، بەڵام هۆشیاری میللەتی كورد لەو پیلانە نەگریسە بەهێزتر بوو، دژایەتیكردنی عەرەبی ڕەتكردەوە.
- ئاڵدار خەلیل نەیشاردەوە، پیلانگێڕی پەلكێشكردنی كورد بۆ شەڕی نەتەوەیی هێشتا بەردەوامە، ئامانج لێی تێكدانی ئەو ئەزموونە سیاسی و حكومڕانیەیە كە لە ڕۆژئاوای كوردستان دروستبووە.
باکگراوند: یەکی مانگی شوباتی ئەمساڵ دەقی ڕێککەوتنی 30ـی کانوونی دووەمی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا بڵاوکرایەوە کە لە 14 خاڵ پێکهاتووە بوو بە بنەمای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش دۆسیەی نەوت و دەروازەکان و ئاسایش بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لووتکەی جنێڤ؛ گەڕێکی یەکلاکەرەوەی ڕووسیا و ئۆکرانیا
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لە دەستگیرکردنی مادورۆ ژیریی دەستکردی بەکارهێناوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: ئەمریکا خۆی بۆ هێرشێکی چەند هەفتەیی بۆ سەر ئێران ئامادە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 شوبات

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لووتکەی جنێڤ؛ گەڕێکی یەکلاکەرەوەی ڕووسیا و ئۆکرانیا
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لە دەستگیرکردنی مادورۆ ژیریی دەستکردی بەکارهێناوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: ئەمریکا خۆی بۆ هێرشێکی چەند هەفتەیی بۆ سەر ئێران ئامادە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کیم جۆنگ ئون بوونی سەربازانی لە ئۆکراینا پشتڕاستکردەوە






