وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی

شەیری بکە لە:
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئاڤا نیوز

وتەبێژی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی پارتی و یەکێتی زۆر ئەرێنی بووە و هەموو هەوڵێک دەدرێت لەگەڵ پارتی بگەنە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری سلێمانی کۆبووەوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا ستراتیژیی خۆئامادەکردن بۆ گۆڕانکارییە ناوچەییەکان و ئەنجامدانی چاکسازیی ناوخۆیی حزب تاوتوێکراون.

لێدوانی ڕۆژنامەوانی: کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکە بڕیاردراوە لەسەر پەیکەربەندکردنەوەی ئۆرگانەکان و تێکەڵکردنی بەشێک لە مەکتەبەکان و دامەزراندنی بۆرد و مەکتەبی نوێی کاروباری ڕێکخراوەیی.

٠ ئەم هەنگاوانە دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لەسەر بنەمای "سزا و پاداشت" دێن، بەئامانجی خۆگونجاندن لەگەڵ هەلومەرجە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان، هاوکات هەموو ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە کە باس لە نانبڕاوکردنی کادیران دەکەن و ڕایگەیاند، "ئامانجی سەرەکی تەنیا ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی حیزبە.

لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، وتەبێژی یەکێتی دەڵێت: کۆبوونەیەوەکی ئێکجار ئەرێنی بوو، لە کەشێکی ئارام بەڕێووەچوو، سەرەڕای ئەوەی هیچ ڕێکەوتنێک نەکراوە، بەڵام گۆڕانکاری و هەڕەشە و مەترسییە ئابووری و ئەمنی و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کران، ڕێگەچارەسەرییەکانیش خرابوونەڕوو، چونکە کاری لەپێشینە بریتییە لە ڕزگارکردنی هەرێمی کوردستان لەو دۆخەی ناوچەکە تێیکەوتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: