دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی یەک دەکرێت و پارەی زیاتر لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت

شەیری بکە لە:
دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی یەک دەکرێت و پارەی زیاتر لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت

دیمەنی بریکارێکی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

پرۆسەی دابەشکردنی یەکەم بەشە خۆراکی ساڵی 2026 لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات، بڕیارە پارەی زیاتر لە هاووڵاتیان وەربگیرێت، ئەمەش بۆ ئەوەی پارەی زیاتر بۆ بریکارەکان بمێنێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: دوای ناڕەزایی بریکارەکانی خۆراک لەسەر کەمی ئەو بڕەی مانگانە لە هاووڵاتیان بۆ ئەوان دەمێنێتەوە، کە بۆ هەر تاکێک مانگانە 50 دینار بۆ بریکارەکانە، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕەزامەندی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەدەستهێناوە بۆ زیادکردنی بڕەکە لە 50 دینارەوە بۆ 250 دینار، تەنیا ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران ماوە، بەمەش هەر تاکێک مانگانە دەبێت 1250 بۆ 1500 دینار پارەی بەشە خۆراک بدات.

لێدوانی فەرمی: هەجەر تاهر، بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراک لە دهۆک بە ئاڤای گوت، "لە هەر چوار پارێزگاکە سبەی دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی یەکەمی ساڵی 2026 دەکرێت، دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش لەسەر زیادکردنی پارەی بەشە خۆراک، لە هەرێمی کوردستانیش بۆ هەر تاکێک لە بەرامبەر پێدانی بەشە خۆراک 1250 بۆ 1500 دینار وەردەگیرێت، هەزار دینار بۆ وەزارەتی بازرگانی دەگەڕێتەوە و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ بریکارەکە دەبێت."

ژمارەکان وا دەڵێن: لە هەرێمی کوردستان پێنج ملیۆن و 385 هەزار و 820 كەس پسوولەی خۆراكیان هەیە و مانگانە شەش ماددەی خۆراکیان لەلایەن بریکارەکانەوە پێدەدرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ