
دراوی عێراقی و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیار بوو ئەمڕۆ یا سبەی یەکشەممە شاندێکی کوردستان بچێتە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆببنەوە لەبارەی بودجەی سێ ساڵی ڕابردوو، بەڵام وەک ئاڤا زانیویەتی سەردانی شاندەکە هەڵوەشێنراوەتەوە.
چی ڕوودەدات: دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی عێراق نزیکەی مانگێکە خەریکە کێشەیەکی نوێ لەنێوان هەردوو حکومەتی عێراق و کوردستان دروست بکات لەبارەی بودجەی سێ ساڵی ڕابردوو.
ڕاپۆرتێکیان ئامادە کردبوو، سێشەممەی ڕابردوو برایە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق. ڕاپۆرتەکە دەڵێت حکومەتی کوردستان لە سێ ساڵی رابردوو زیاتر لە پشکی خۆی پارەی بۆ مووچە وەرگرتبوو، ئەمە لەکاتێکدایە لە سێ ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق شەش مووچەی بۆ کوردستان نەناردووە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکە هیچ بڕیارێک نەدرا، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و کوردستانی ڕاسپار کۆببنەوە و لە ماوەی 14 ڕۆژدا ڕاپۆرتێکی بۆ بەرزبکەنەوە، واتا سێ ڕۆژی دیکە وادەکە تەواو دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار بوو ئەمڕۆ یان سبەی شاندێکی باڵای کوردستان بچێتە بەغدا، بەڵام وەک ئاڤا زانیویەتی سەردانی شاندەکە هەڵوەشێنراوەتەوە، حکومەتی کوردستان دەڵێت ڕاپۆرتەکەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق نا لۆژیکە، ئێمە شەش مووچەمان بۆ نەنێردراوە جگە لە بەشەکانی دیکەی بودجە، وەکو بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپێدان و پارێزگاکان، هێشتا پێمان دەڵێن ئێوە قەرزار بووینەتەوە، ئێمە بچین قسە لەسەر چی بکەین؟
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک خۆپیشاندانە؛ ڕێگا داخراوە و ئاڵۆزی دروست بووە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە




