هاتووچۆ بە ڕێگا سەرەکییەکانی ئیدارەی سۆران زەحمەت بووە و هۆشداریی بە شوفێران دەدرێت

شەیری بکە لە:
هاتووچۆ بە ڕێگا سەرەکییەکانی ئیدارەی سۆران زەحمەت بووە و هۆشداریی بە شوفێران دەدرێت

دیمەنی ڕاماڵینی بەفر لە شەقامە سەرەکییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران هۆشداریی بە هاووڵاتیان و شوفێران دەدات، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دروستبوونی ئاستەنگ، ئەگەر ئۆتۆمبیلەکانتان (دەبل ئەکسل) و زنجیردار نەبێت هاتووچۆ بە چەند ڕێگایەکی سەرەکی نەکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتیان دەکاتەوە، هاتووچۆکردن لە ڕێگاکانی چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران، سۆران بۆ سیدەکان، بە تایبەتی لۆفەکانی سەری بەرد، زینی وەرتێ ئەستەم و زەحمەتە، ئەگەر ئۆتۆمبیلەکانتان (دەبل ئەکسل) و زنجیردار نەبێت، لەپێناو سەلامەتی هەموو لایەک، هاتووچۆکردن بۆ ئەو شوێنانە نەکەن.

زانیاریی پەیامنێر:  هەنگاو محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە ئیدارەی سۆران قسەی لەگەڵ شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ كردووە و دەڵێت، تا ئێستاش بەفرێكی چڕ لە ناوچەكە دەبارێت، ئەمەش ئاستەنگی هاتووچۆی لە ڕێگای زینی وەرتێ دروستكردووە. لەمەرزی کێلێش بەهۆی زۆری چڕی بەفر بارینەوە، چەند ئۆتۆمبیلێک خۆیان بەیەکدا کێشاوە و گیریان خواردووە و داوای بەهاناوە چوون دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ