عێراق پلانی کشتوکاڵی زستانەی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
عێراق پلانی کشتوکاڵی زستانەی ڕاگەیاند

بەقاڵێک لە کاتی ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق قەدەغەکردنی هاوردەکردنی 12 بەرهەمی کشتوکاڵی و پەلەوەری ڕادەگەیەنێت و وردەکاری پلانی کشتوکاڵی بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: مەهدی قەیسی، ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند: لە پێناو ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی، وەزارەتی کشتوکاڵ هەریەکە لە بەرهەمەکانی وەک چەوەندەر، شێلم، خاس، قەڕنابیت، کەلەرم، کولەکە، باینجان، پەتاتە، هێلکەی خواردن، مریشک، هەنگوین و خورما قەدەغە دەکات.

 

-مەهدی قەیسی ئاماژەی بەوەش کرد، بەرهەمی تەماتە لەم قۆناغەدا هاوردەکردنی ڕێگەپێدراوە، بەڵام ئەگەری هەیە لە داهاتوودا، بەپێی ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی، هاوردەکردنی تەماتەش قەدەغە بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ