محەممەد حاجی مەحموود هێرش دەکاتە سەر بەغدا: هەموو شتێکیان بەرامبەر کورد ئەنجامدا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
محەممەد حاجی مەحموود لە سێهیەمی دیداری گوڵەخانە دەڵێت: "ئێستا ساڵی 2025 بەڕێدەکەین، بەڵام سێ مووچەی فەرمانبەران نەنێردراوە و ڕاگیراوە، نەوتیان ڕاگرتین و پەرلەمانیان هەڵوەشاندینەوە و هەموو شتێکیان بەرامبەرمان ئەنجامدا، بەڵام تاوەکوو ئێستا دەڵێن کورد و عەرەب برایە، دڵنیا بن کەس برای ئێمە نییە، تەنیا کورد برای خۆیەتیی لە هەر شوێنی ئەم جیهانە بێت".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە 27-12-2025 لە گوندی گوڵەخانەی شارەزوور، سێیەمین دیداری گوڵەخانە بەسەرپەرشتیی محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە ناونیشانی 'ئایندەی کورد و هەرێمی کوردستان لە عێراقدا' بەڕێوەدەچێت، ژمارەیەکی زۆر لە چین و توێژە جیاجیاکانی کوردستان ئامادەی دیدارەکەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەوەی بەرامبەر نەتەوەی کورد کراوە، لە قامووسی هیچ نەتەوە و ئاینێک نەبووە و نەکراوە، بەڵام ئێمەی کورد هەمیشە میللەتێکی دڵپاک و ئاشتیخواز و لێبووردە بووین، ئەوانەی کیمیاییان لێداین و ئەنفالیان کردین، لە ساڵی 1991 زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیان گیران لە فەرماندەی سەربازی و سەربازەکان، خەڵکی کوردستان بە ڕێزەوە بەڕێیان کردەوە بۆ زێدی خۆیان، هیچ کەسیان تۆڵەی لێنەکرایەوە.
- گوتیشی، پێمان وابوو ئەمجارە عێراقێکی نوێیە و چارەسەری کێشەکان دەکات، بەڵام ئەوەی دەبینین ئێستا هەمان ڕێچکەی پێشووە کە ئەنفالیان کردین و کیمیابارانیان کردین و گوندەکانیان وێران کردین، ئێستا ساڵی 2025 بەڕێدەکەین، بەڵام سێ مووچەی فەرمانبەران نەنێردراوە و ڕاگیراوە، نەوتیان ڕاگرتین و پەرلەمانیان هەڵوەشاندینەوە و هەموو شتێکیان بەرامبەرمان ئەنجامدا، بەڵام تاوەکوو ئێستا دەڵێن کورد و عەرەب برایە، دڵنیا بن کەس برای ئێمە نییە، تەنیا کورد برای خۆیەتیی لە هەر شوێنی ئەم جیهانە بێت دەبێت بڕوامان بە خۆمان هەبێت لەسەر پێی خۆمان ڕاوەستین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
مالیکی: مەسیحییەکان دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندین لەگەڵ ئیسرائیل
- ژینگە
- 44 خولەک لەمەوپێش
بەفر ڕێگای سەرەکیی نێوان دوو ئیدارەی سەربەخۆ دادەخات
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
دووەم دیداری زانستی و عیرفانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەڵگەنامە ئەمریکییەکان؛ 14 ساڵ لەمەوبەر پووتین هۆشداری لەبارەی چەکی ئەتۆمی ئێران داوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

مامۆستایەکی ئایینی: ئازایەتی ئاڤا بوو خەڵکی لێقەوماوی لافاوەکەی چەمچەماڵ هاوکاری کران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
مالیکی: مەسیحییەکان دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندین لەگەڵ ئیسرائیل
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
دووەم دیداری زانستی و عیرفانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بەڕێوەچوو
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارنامەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیێنرا






