سوودانی بۆ حەسسان: پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت

شەیری بکە لە:
سوودانی بۆ حەسسان: پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت

محەممەد شیاع سوودانی،سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە عێراق و کۆتاییهاتنی کاری نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق (یونامی)، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازی لە محەممەد حەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، لە دیدارەکەدا باس لە بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کرا و  محەممەد شیاع سوودانی  سوپاسی حەسسان و تەواوی ئەو کەسانەی کرد کە لە چوارچێوەی نێردەی یونامیدا کاریان کردووە، بۆ ئەو هاوکارییانەی لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدامەوە تاوەکوو ئەمڕۆ لە بوارە جیاوازەکاندا پێشکەشی عێراقیان کردووە.

 

- سوودانی لە دیدارەکەدا جەختی کردەوە لەوەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێگەی بەرنامە دووقۆڵییەکانەوە بەردەوام دەبێت.

 

لەلایەکی دیکەوە:  محەممەد حەسسان، ئاماژەی بەوە دا، نەتەوە یەکگرتووەکان پەرۆشە بۆ بەردەوامبوونی کارکردن و هاوکاری لەگەڵ عێراق لە ڕێگەی بەرنامەی جیاوازەوە.

 

باکگراوند: بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەرکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یۆنامی) لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواو دەبێت و هەموو کارەکانی یۆنامی ڕادەگیرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ