زیاتر لە 13 ساڵە بڕیاری دروستكردنی دوو نەخۆشخانە لە دەڤەری شنگال دراوە و تا ئێستا جێبەجێ نەكراوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی دەروازەی شنگال
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە داهاتووێكی نزیكدا بەردی بناغەی دوو نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی و 50 قەرەوێڵەیی لە دەڤەری شنگال دابنرێن كە زیاتر لە 13 ساڵە بڕیاریان لەسەر دراوە.
وێنە گەورەكە: دەڤەری شنگال كە دەكەوێتە سنووری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بەهۆی ناكۆكی سیاسی و ئەو گۆڕانكارییە سەربازی و ئەمنییانەی لە ساڵانی ڕابردوو بەسەری هاتووە، دانیشتووانەكەی بەتەواوی لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بێ بەش كراون، جگە لەوەش بەهۆی بوونی هێزی چەكداری لە یاسابەدەر، تا ئێستاش هەزاران ئاوارەی ئێزدی ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
بڵاکراوەی فەرمی: د. خەلەف شنگالی، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئێزدییەكان، ڕایگەیاند، سەرجەم ڕەزامەندییەكان بۆ بونیادنانی نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی لە سەنتەری قەزای شنگال و نەخۆشخانەیەكی تری 50 قەرەوێڵەیی لە سنوونێ، تەواوكراون و پرۆژەكان ئێستا لە قۆناغی تەندەردایە و لە ئاییندەیەكی نزیكدا بەردی بناغەی هەردوو پرۆژەكە دادەنرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، دروستكردنی هەردوو نەخۆشخانەكە بە نووسراوی فەرمیی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ لەسەر گوژمەی تەرخانكراو بۆ وەزارەتی تەندروستیی عێراق جێبەجێ دەكرێت و تەرخانی دارایشی بۆ كراوە.
بۆچی گرنگە: بە تەواوبوونی هەردوو نەخۆشخانەكە، خزمەتێكی زۆری سێكتەری تەندروستیی دەڤەرەكە دەكات كە ماوەیەكی زۆرە دەڤەری شنگال لە جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بێ بەش كراوە و بەهۆكاری جۆراوجۆر فەرامۆش كراوە.
زانیاریی زیاتر: پرۆژەی دروستكردنی نەخۆشخانەی گشتیی شنگال، لەوەتەی ساڵی 2012ـەوە بڕیاری لەسەردراوە، بەڵام بە بیانوو و هۆكاری جۆراوجۆر جێبەجێكردنی وەستێنراوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک کۆچبەری دیکەی کورد لە لیبیا دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
- فۆتۆستۆری
- 16 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
- کولتوور
- 56 خولەک لەمەوپێش
کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی بەسەرۆکایەتی شاندێکی سەربازیی و ئەمنیی گەیشتە دیمەشق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
16 خولەک لەمەوپێش

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
56 خولەک لەمەوپێش

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستی جیهانی هۆشداریی دەدات: پاش كۆرۆنا ڤایرۆسی مێرس بەڕێوەیە
- تەندروستی
- 22 کانوونی یەکەم
ڕێگەیەکی سروشتیی بۆ كۆنترۆڵكردنی شەكرەی خوێن بەبێ دەرمان
- تەندروستی
- 22 کانوونی یەکەم
"ڤەیپ" کێشان تووشی شێرپەنجەی کردم تکایە لێی دووربکەونەوە






