تەندروستی جیهانی هۆشداریی دەدات: پاش كۆرۆنا ڤایرۆسی مێرس بەڕێوەیە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمێکی تەندروستی سەرقاڵی پاکژکردنەوەی هۆڵێکن لە ڤایرۆس و نەخۆشییە گوازراوەکان
ئاڤا نیوز
هێشتا تارمایی كۆرۆنا بەسەر جیهان كۆتایی نەهاتووە، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لەبارەی ڤایرۆسێكی نوێ دەدات، كە ئەگەری گیان لەدەستدانی تووشبووەكانی بەرزە.
چیرۆكی سەرەكی: كۆڤید مێرس ئەو ڤایرۆسەی لە سعودیە و فەرەنسا سەریهەڵداوە و هۆشداری لەبارەی كوشندەیی ڤایرۆسەكە دەدرێت، چونكە ڕێژەی گیانلەدەستدان 37٪ تۆمار كراوە.
پێدراوە ڕاستەكان: سەرەتای مانگی 12ـی ئەمساڵ، فەرەنسا دوو حاڵەتی تووشبوونی بە ڤایرۆسی مێرس تۆماركرد كە لە سعودیە گەڕابوونەوە، تا كۆتایی هەمان مانگ، ژمارەی تووشبووان لە جیهاندا گەیشتە 19 كەس، كە 17ـیان لە سعودیە بوون و چوار كەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: هەرچەندە هەڵسەنگاندنی گشتی بۆ مەترسییەكان ناگۆڕێن و لە ئاستی (مامناوەند)ـدا دەمێننەوە، بەڵام نیشانی دەدەن كە ڤایرۆسەكە هێشتا مەترسییەكی بەردەوامە، پێویستە چاودێرییەكان توند بكرێن و هەر حاڵەتێكی گوماناوی بە خێرایی ڕابگەیەنرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، سەرچاوەی ڤایرۆسەكە لە حوشترەوە دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ و نیشانەكانی تا، كۆكە، تەنگەنەفەسی، سكچوون و ڕشانەوەیە و تا ئێستا هیچ ڤاكسینێكی تایبەت بەم ڤایرۆسە نییە.
گرنگیی هەواڵەکە: ساڵانە ملیۆنان گەشتیار سەردانی سعودییە دەکەن، لە نێویاندا زیارەتکاری موسڵمان بۆ حەج و عومرە دەچنە ئەو وڵاتە، هەر بۆیە ئەگەر مەترسییەکان زوو کۆنترۆڵ نەکرێن، گومان دەکرێت بۆ هەموو جیهان بگوازرێنەوە.
ئەمەش بزانە: توێژەران لە بەڕازیل جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە شەمشەمەكوێرەدا دۆزیوەتەوە كە هاوشێوەی ڤایرۆسە كوشندەكەكانە، بەڵام هێشتا كاریگەرییە ڕاستەوخۆكانی لەسەر مرۆڤ بە نادیاری ماونەتەوە.
لەلایەكی دیكەوە: ئەگەرچی مێرس بەشێوەیەكی بەربڵاوتۆمار نەكراوە، بەڵام هۆشداری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەیەكی ڕوونە كە ڤایرۆسەكان بەردەوام هەڕەشەیەكی بەكۆمەڵیان پێیە و مەترسی جدین لەسەر مرۆڤایەتی.
باکگراوند: لە 2019ـەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید-19، لە سەر ئاستی جیهان زیاتر لە حەوت ملیۆن کەس گیانیان لەدەست داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 30 خولەک لەمەوپێش
بەغدا لە ڕیزبەندی 18ـین خراپترین شاری جیهانە لە ڕووی پیسبوونی هەوا
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
عومڕەکارێکی کورد لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی نەوت بەرەو گەورەترین دابەزینی ساڵانە هەنگاو دەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەڵگەنامە ئەمریکییەکان؛ 14 ساڵ لەمەوبەر پووتین هۆشداری لەبارەی چەکی ئەتۆمی ئێران داوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

مامۆستایەکی ئایینی: ئازایەتی ئاڤا بوو خەڵکی لێقەوماوی لافاوەکەی چەمچەماڵ هاوکاری کران
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 22 کانوونی یەکەم
ڕێگەیەکی سروشتیی بۆ كۆنترۆڵكردنی شەكرەی خوێن بەبێ دەرمان
- تەندروستی
- 22 کانوونی یەکەم
"ڤەیپ" کێشان تووشی شێرپەنجەی کردم تکایە لێی دووربکەونەوە





