ڕێگەیەکی سروشتیی بۆ كۆنترۆڵكردنی شەكرەی خوێن بەبێ دەرمان

شەیری بکە لە:
ڕێگەیەکی سروشتیی بۆ كۆنترۆڵكردنی شەكرەی خوێن بەبێ دەرمان

ئامێری پێوانەکردنی شەکرە لە خوێندا

ئاڤا نیوز

 

بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی (Health)ی پزیشكی، دەكرێت لە ڕێگای چەند گۆڕانكارییەكی سادە لە جۆری خواردن و شێوازی ژیانی ڕۆژانەدا، ئاستی شەكرەی خوێن بە شێوەیەكی سروشتی كۆنتڕۆڵ بكرێت. 

 

بۆچی گرنگە: ‌ شە‌كرە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ نە‌خۆشییە‌ ھە‌رە‌ باوە‌كانی ئە‌م سە‌ردە‌مە‌ و یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی مردن ‌لە‌ جیھاندا، بەپێی ڕاپۆرتە بزیشكییە جیهانییەكان ساڵانە بەهەزاران كەس، لەوانە كەسانی بەتەمەن و گەنجان تووشی نەخۆشی شەكرە دەبن، پابەند نەبوونیش بەڕێكارەكانی خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەكر لەخوێندا ڕەنگە زیان بە چاو و گورچیلە و دەمارەكان و دڵ بگەیەنێت و پەیوەندی بە هەندێك جۆری شێرپەنجەشەوە هەیە.

 

چاره‌سه‌ره‌كان: بەپێی ماڵپەڕەكە گرنگترین ئەو ڕێگایانە بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕێژەی شەكر لەخوێندا بریتین لە:

 

ڕەچاوكردنی ڕیزبەندی خواردن
سەرەتا ئەو خواردنانە بخورێت كە دەوڵەمەندن بە ئاو و سەوزەوات، پاشان پرۆتینەكان، دواتر چەوری و ڕۆنەكان، لە كۆتاییشدا شیرینی.

 

پێویستە گرنگیش بەو خواردنانە بدرێت كە ڕێگرن لە بەرزبوونەوەی لەناكاوی شەكرە، وەك سێو، ئەڤۆكادۆ، نانی جۆ، برنجی قاوەیی، گەنمی ڕەش، شۆفان و پاقلەمەنییەكانی وەك فاسۆڵیا، نیسك، بازێلا و نۆك هاوكات خواردنی بڕێكی دیاریكراو لە سركەی سێو بە شێوەی ڕۆژانە، یارمەتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكرە و چەوری دەدات، بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە.

 

ڕێنمایی دیکە: ڕێكردن دوای ژەمەكان و تاقیكردنەوەی ڕۆژووی پچڕپچڕ، توێژینەوەكان ئەوەشیان دەرخستووە كە ڕۆژووی پچڕپچڕ، ئەنجامی زۆر باشی دەبێت بۆ ئەو كەسانەی دەناڵێنن بەدەست بەرزیی شەكرە و كۆلیسترۆڵەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ