لە کوردستان بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەری بۆ دەگمەنترین جۆری شێرپەنجەی سییەکان کرا
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

ساتی نەشتەرگەرییەکە
ئاڤا نیوز
لە هەولێر لەڕێگەی نەشتەرگەرییەکی گەورە توانرا چارەسەری دەگمەنترین نەخۆشیی شێرپەنجەی سییەکان بکرێت بەبێ بەکارهێنانی دەرزی کیمیایی، ئەمەش دەبێتە یەکەم نەشتەرگەری لەو شێوەیە لەسەر ئاستی عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: کچێکی تەمەن 23 ساڵان دوای پشکنینە پزیشکییەکان دەردەکەوێت تووشی دەگمەنترین جۆری شێرپەنجەی سییەکان بووە و ژیانی لە مەترسیدایە، پزیشکەکان بڕیاریان دا لەڕێگەی ناسووری سنگەوە بەشێک لە سییەکانی ببڕنەوە و دووبارە ئەو بەشەی سییە بڕاوەکەی بۆ دابنێنەوە.
لێدوانی فەرمی: د. ڕەوەند عەبدولڕەحمان، پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕیەکانی خوێن، کە نەشتەرگەرییەکەی کردووە، بە ئاڤای گوت: کچەکە تووشی نەخۆشی دەگمەنترین جۆری شێرپەنجەی سییەکان بوو بوو، بەناوی (Pulmonary Mucoepidermoid carcinoma) لەڕێگەی ناسوورەوە نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بە لابردنی 25٪ـی سی لای ڕاستی و دوووبارە دانانەوەی بەشە لابراوەکە، توانرا ژیانی ڕزگار بکرێت، بەبێ ئەوەی ببێتە کەسێکی خاوەن پێداوسیتیی تایبەت.
گوتیشی پارچەیەک لە سییە لابراوەکەی نێردرا بۆ نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتووی ئێرلەندا، لەلایەن دوو پڕۆفیسۆری شانەزانی پشکنینی بۆ کرا و دەرکەوت نەخۆشییەکەی دەگمەنترین جۆری شێرپەنجەی سییەکانە، لەو جۆرانەیە تەنیا نەشتەرگەری چارەسەرە و پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی نییە.
دوای 10 مانگ لە چاودێریکردنی کەیسەکە بۆمان دەرکەوت نەشتەرگرییەکە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە، ئیستا کچەکە وەک کەسێکی ئاسایی ژیانی ڕۆژانەی خۆی دەکات.
قوڵتر: دوای نەشتەرگەرییەکە شەش پزیشک بەیەکەوە توێژینەوەیەکی هاوبەشییان لەسەر ئەو نەخۆشییە دەگمەنە کرد کە تووشی ئەو کچە بوو بوو، لەبەر گرنگی توێژینەوەکە لە گۆڤارێکی پزیشکیی نێودەوڵەتی توێژینەوەکەیان بڵاو بووەوە و ئێستا وەک سەرچاوە توێژەران بەکاری دەهێنن.
لە توێژنەوەکەدا توێژەرەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو نەخۆشییە دەگمەنە کردووە چۆن ئەو گرێیە لەسەر ڕێڕەوی هەناسە بۆتە هۆی دروستبوونی کۆکەی خوێناوی و بەردەم ڕێڕەوی هەوای گرتووە، بە چارەسەرنەکردنی دەبێتە هۆی لەدەستدانی سییەکان و مەترسی لەسەر نەخۆشەکە دروست دەکات، هەر لە توێژینەوەکەدا ئەو دکتۆرانە چارەسەرەکەیان خستووەتە ڕوو.
ئەم پزیشکانە توێژینەوە هاوبەشەکەیان کردووە:
دکتۆر ڕەوەند عەبدودلرەحمان
دکتۆر دیار سلێمان
دکتۆرە کەلسومە ساڵح
دکتۆر سامان عەبدوڵڵا
دکتۆر ڕێباز هەمزە
دکتۆر لوقمان نانەکەلی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە، پێشکەشکارە خۆشەویستەکەی خەڵک دەرکەوتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای کۆمەڵگەی قەدش لە ئامێدی دەکرێتە 24 کاتژمێری
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق سێ ملیار دینار بۆ چەمچەماڵ تەرخان دەکات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ مووچەی مانگی 10 تەیف سامی سێ داواکاری هەیە؛ کەی پارە دەگات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

چیرۆکی دەستپاکیی ئەم کچەی چەمچەماڵ دەبێت لەمێژوودا بنوسرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕش لە پزیشکیدا: بچووکترین ڕۆبۆتی جیهان گەشت بەناو جەستەی مرۆڤدا دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی هەوا، بکوژێکی بێدەنگی سییەکانی مرۆڤ
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شۆڕش لە پزیشکیدا: بچووکترین ڕۆبۆتی جیهان گەشت بەناو جەستەی مرۆڤدا دەکات
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پیسبوونی هەوا، بکوژێکی بێدەنگی سییەکانی مرۆڤ
- تەندروستی
- 16 کانوونی یەکەم
ئاشکراکردنی شوێنی قاچاغ بۆ دروستکردنی ددان لە هەولێر






